بەپەلە

سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ پۆمپیۆ هەڵدەوەشێننەوە

دوایین سەردانی پلان بۆ داڕێژراوی پۆمپیۆ بۆ ئەوروپا هەڵوەشێنرایەوە، بەهۆی ئەوەی سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا ڕازی نەبوون دیداری لەگەڵ بکەن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی ئەوروپا کردووە، کە سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا لە بەرامبەر هێرشی 6ی کانوونی دووەمی کۆنگرێس لەلایەن لایەنگرانی ترامپەوە، ڕەتیانکردووەتەوە کە لەگەڵ پۆمپیۆ چاوپێکەوتن بکەن. بۆیە پۆمپیۆ لە دوا خولەکدا گەشتەکەی بەتاڵ کردەوە .

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی 11ی کانوونی دووەم ڕایگەیاند، کە پۆمپیۆ ڕۆژی 13ی کانوونی دووەم سەردانی 2 ڕۆژە بۆ برۆکسل دەکات. لە لێدوانەکەدا هاتووە، پۆمپیۆ لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ جێنس ستۆلتنبێرگ و وەزیرانی بەلجیکا کۆدەبێتەوه.

لە برۆکسلیش لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا دەکات و هەروەها پلانی سەردانی لوکسەمبۆرگ هەبوو. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز پێش ئەوەی سەردانەکە بە فەرمی رابگەیەنێت، رابەری لۆکسمبورگ ڕایگەیاند، کە نایەوێت لەگەڵ هیچ کام لە بەرپرسانی ئیدارەی ترامپ کۆبێتەوە، کە ئەو بەرپرسە لە هێرشی سەر کۆنگرێس. کاتێک سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا هەڵوێستیان هەبوو، مەودای گەشتی پۆمپیۆ بەرتەسک بوویەوە.

 

پۆمپیۆ و ستۆلتنبێرگ لە ماڵی ستۆلتنبێرگ نانی ئێوارە دەخۆن

ڕۆژی 6ی کانوونی دووەم لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر بینای کۆنگرێسی ئەمریکا پێنج کەس کوژران. کە ترامپ لایەنگرانی خۆی هاندا بوو بۆ ئەوەی بەرەو کۆنگرێس ڕێپێوان بکەن.

ڕۆژێک دوای ڕووداوەکان، ژان ئەسێلبۆرن، وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ، کە ئەندامێکی بچوک بەڵام دەوڵەمەندی ناتۆیە، دەستەواژەکانی “تاوانبار”ی بۆ ترامپ بەکارهێنا.

وەزارەتی دەرەوەی لۆکسمبورگ پشتڕاستی کردەوە کە سەردانەکەی پۆمپیۆ دوای ڕووداوەکان هەڵوەشێنرایەوە. بەڵام یەکێتی ئەوروپا ڕەتی کردەوە لێدوان بدات.

 

تۆمەتی قاعیدە بۆ سەر ئێران

لە میانەی کۆبوونەوەیەکیدا لە یانەی ناشناڵ پرێس پێش سەردانەکەی بۆ ئەوروپا، پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ئێرانی تۆمەتبارکرد بەوەی کە بووە “بارەگای نوێی قاعیدە”.

پۆمپیۆ وتی “قاعیدە، کە لە شاخەکانی ئەفغانستان خۆی حەشارداوە، ئەمڕۆ لەژێر پاراستنی بەهێزی ڕژێمی ئێران کار دەکات”.

بەڵام پۆمپیۆ هیچ بەڵگەیەکی بۆ ئەو بانگەشەیەی خۆی نەخستە ڕوو.

لە دوای ئەو ڕاگەیاندنە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتەردا دەربارەی ئەو تۆمەتانەی پمپیۆ وتی “درۆ دەکەیت”.

لە تشرینی دووەمی 2020 دا ئەو ڕاپۆرتانە دەرکەوتن کە ناوی دووەمی قاعیدە عەبدوڵڵا ئەحمەد عەبدوڵڵا (ئەبو محەمەد ئەلمسری) لەسەر داوای ئەمەریکا لە تاران بە دەستی بریکارەکانی ئیسرائیل کوژرا. ئێران ئەو دەنگۆیانەی بەدرۆخستەوە.

پۆمپیۆ ڕایگەیاند، کە پشتڕاستیان کردەوە، کە ئەلمسری لە 7ی ئابدا کوژراوە، بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا.

پۆمپیۆ وتی “ئامادەبوونی المەسری لە ئێران ئەمڕۆ ئێمەی بەم خاڵەی ئێستا هێناوە. قاعیدە بارەگای نوێی هەیە لە کۆماری ئیسلامی ئێران. تەوەری ئێران-قاعیدە مەترسیە لەسەر ئاسایشی گەلان و نیشتمانی ئەمریکا دروست دەکات، بۆیە ئێمە بە کردەوە کار دەکەین”.

557 جار بینراوە 3 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

فەیسبوک و ئینستاگرام ئەکاونتی ترامپیان کردەوە

هەژمارە فەرمیەکانی فەیسبوک و ئینستاگرامی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کرایەوە دامەزرێنەری فەیسبوک ...