بەپەلە

میسر ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکانی قەتەر دەکاتەوە

دوای ئەوەی سعودیە و ئیمارات و بەحرەین پەیوەندیەکانیان لەگەڵ قەتەر ئاسایی کردەوە، میسر ڕایگەیاند کە ئاسمانی خۆی بۆ گەشتە قەتەرییەکان دەکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیەندرا کە گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان هەردوو وڵات بەم زووانە دەست پێدەکاتەوە.

ئەو چوار وڵاتە، کە سعودیە سەرکردایەتی دەکات، لە حوزەیرانی ساڵی 2017ەوە ئابلوقەیان بۆ سەر قەتەر دەستپێکرد. ئەو ئابلوقەیە بە ڕێککەوتنێک کۆتایی هات کە لە 5ی کانوونی دووەم لە لوتکەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو لە سعودیە واژۆ کرا.

به پێی وتەی رۆژنامەی ئەلئەهرامی دەوڵەتی میسر پلانی گەشتی نێوان هەردوو وڵات لە نێوان میسڕ و سعودیە دەست پێدەکاتەوە بەپێی ڕێککەوتنێک لە نێوان هەردوو وڵات. چوار گەشتی ئاسمانی لە هەفتەیەکدا لە ئەسکەندەریەوە بۆ دەوحە دەست پێ دەکەن.

هێڵی ئاسمانی قەتەر داوای کردووە کە لە ڕۆژی هەینی (15 ی کانوونی دووەم)ەوە گەشتەکانی لە قاهیرەوە بۆ دەوحە دەست پێ بکاتەوە.

لەگەڵ دەستپێکردنی ئەو گەشتانەدا، تەنها گواستنەوەی سەرنشینەکان نییە بازرگانی نێوان هەردوو وڵات دەکرێتەوە.

116 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

فەیسبوک و ئینستاگرام ئەکاونتی ترامپیان کردەوە

هەژمارە فەرمیەکانی فەیسبوک و ئینستاگرامی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کرایەوە دامەزرێنەری فەیسبوک ...