بەپەلە

ئیسرائیل هێرشێکی دیکەی کردە سەر سوریا

ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی سوریا هێرشی کردە سەر کۆگای چەک و شوێنی سەربازی. ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، گیان لەدەستدانی 23 کەسی ڕاگەیاند.

ئیسرائیل لە نیوەشەوی ڕابردووەوە هەڵمەتێکی ئاسمانی بۆ سەر کۆگای چەک و شوێنی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکردووە. ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە لەندەنە ڕایگەیاند، بەلایەنی کەمەوە 18 هێرش بۆ سەر ناوچەی نێوان دێرەزۆر و ئەبو کەمال دەستی پێکردوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، 23 کەس کوژراون کە 7 سەربازی سوپای سوریایان لەناودایە. بەپێی راپۆرتەکان ئەو 16 مردوەی تر شەڕڤانی سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان و لیوای فاتمی بوون کە گروپێکی میلیشیای ئەفغانین.

ئاژانسی هه واڵی فه رمی سوریا ‘سانا’ وتیشی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردووه و لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاژانسەکە ڕایگەیاند، هێرشەکە کاتژمێر 1:10 کراوە بە کاتی ناوچەکە، بەڵام وردەکاریی زیاتری دەربارەی ژمارەی مردووان و بریندارەکان بڵاو نەکردەوە.

هەروەها لە ڕۆژی 7ی کانوونی دووەم لە دیمەشقی پایتەخت، سێ شەڕڤانی ئێرانی لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلدا کوژران.

ئیسرائیل بەردەوام هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کۆگای سوپای حکومەتی سوریا و میلیشیا پرۆئێرانیەکان دەکات. بەگوێرەی هەواڵێکی سوپای ئیسرائیل کە لە کۆتایی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو بڵاوکراوەتەوە، ئیسرائیل لە ساڵی 2020دا هێرشی کردە سەر نزیکەی 50 پێگەی لە سوریا.

210 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

فەیسبوک و ئینستاگرام ئەکاونتی ترامپیان کردەوە

هەژمارە فەرمیەکانی فەیسبوک و ئینستاگرامی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کرایەوە دامەزرێنەری فەیسبوک ...