بەپەلە

سعودیە دەیەوێت شارێکی دۆستی ژینگە دروست بکات

محەمەد بن سەلمان شازادەی سعودیە پرۆژەکەی خۆی بە ناوی هێڵی ژیان ڕاگەیاند. کە دەیەوێت شارێکی وزەی خاوێن بەبێ ئۆتۆمبێل دروست بکات.

ڕۆژی یەکشەممە محەمەد بن سەلمان شازادەی سعودیە لە تەلەفیزیۆنی فەرمی وڵات پرۆژەکەی خۆی بە ناوی هێڵی ژیان ڕاگەیاند، کە شارێکی وزەی خاوێنە دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە و دەرفەتی کار بۆ ٣٨٠ هەزار کەس لە شارەکەدا دەڕەخسینێت و شوێنی نیشتەجێبوونی یەک میلیۆن کەس دەبێتەوە.

هێڵەکە بەشێکە لە ٥٠٠ میلیارد دۆلاری پرۆژەیەک بەناوی نیۆم لە دەریای سور. موحەمەد بن سەلمان ساڵی ٢٠١٧ پرۆژەی نیۆم بۆ بازرگانی و وەبەرهێنان لە دەریای سور لە سنووری ئوردن و میسر ڕاگەیاند. پرۆژەی نیۆم، کە پرۆژەیەکە لەسەر ڕووبەری ٢٦ هەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتر دووجا کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٥ تەواو ببێت.

 

زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنرێت

 

دروستکردنی ئەم هێڵە لە نیوەی یەکەی ئەم ساڵەوە دەستپێدەکات. زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنرێت بۆ ٪١٠٠ وزەی خاوێن بۆ ئەوەی شارەکەی پێبنیاتبنرێت.

ڕێژەیەکی زۆری سەوزایی لە شارەکەدا هەیە کە هیچ ئۆتۆمبێلێکی تێدا نیە، قوتابخانە و ناوەندەکانی تەندروستی دروستکراوە. گواستنەوەی گشتی تەنها بۆ دووری ٢٠ خولەک لە پێیەک دروستکراوە.

لەدوای کوشتنی جەمال خاشکچی ڕۆژنامەنووس لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە کونسوڵی گشتی سعودیە لە ئیستانبوڵ، ئاماژە بەوەدرا کە سعودیە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە قەیراندایە، هەوڵیدا بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنە دەرەکیەکان بۆ وڵاتەکە دووبارە.

2384 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

فەیسبوک و ئینستاگرام ئەکاونتی ترامپیان کردەوە

هەژمارە فەرمیەکانی فەیسبوک و ئینستاگرامی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کرایەوە دامەزرێنەری فەیسبوک ...