بەپەلە

بەهۆی پیرچوونەوەی پاسوۆردەوە بە بەهای 220 ملیۆن دۆلار بیتکۆینی لەدەستدا

خاوەنی یەکێک لە بەناوبانگترین دراوە ئەلیکترۆنیەکانی جیهان بیتکۆین پارەیەکی خەیاڵی لە دەستدا ئەویش دوای ئەوەی کە زیاتر لە 220 ملیۆن دۆلاری لە دەستدا.

ئەو کەسە کە لە سان فرانسیکۆیە ستیفان تۆماس خاوەنداریەتی دەکات کە دەکاتە 7002 بیتکۆین. 

لە ئێستادا لە ناو درایڤی تۆماسدا کە ناتوانێت بڕواتە ناو پاسۆردی ئایرۆنی کییەوە کە زیاتر لە 220 ملیۆن دۆلاری تێدایە.

تۆماس دەڵێت: 8 پاسوۆردی بەکار هێناوە کە پێشتر بەکاری هێناوە بۆ چوونە ناوەوەی ئەو هارد درایڤە بەڵام هیچیان ئەنجامیان نییە و تەنها دەتوانێت 2 پاسوۆردی تر بنوسێت و ئەگەر راست نەبێت پارەکانی هەتا هەتایە دەفەوتێت.

تۆماس ئاماژە بەوەش دەکات کە هەر کاتێک دەچێت بخەوێت پاسوۆردێکی بە بیر یەتەوە راستەوخۆ دەڕوات بینوسێت بەڵام ئەو پاسوۆردە نییە.

لە ئێستادا لە هەموو جیهاندا  220 ملیۆن پاسوۆردی بیتکۆین دیارنەماون کە 140 ملیار دۆلار دەکات.

بیتکۆین لە 8 مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردووەوە بەهاکەی بە ڕێژەیەکی یەکجار زیادی کرد، سەرەڕای هەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڵام بەهاکەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیادی دەکرد.

تەنها لە ماوەی مانگێکدا بەهای بیتکۆینێک 20 هەزار دۆلار زیادی کرد، نرخەکەی لە سەدا 50 زیادی کرد.

162 جار بینراوە 3 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

فەیسبوک و ئینستاگرام ئەکاونتی ترامپیان کردەوە

هەژمارە فەرمیەکانی فەیسبوک و ئینستاگرامی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کرایەوە دامەزرێنەری فەیسبوک ...