بەپەلە

سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی روسیا دەگەڕێتەوە بۆ مۆسکۆ

ئەلیکس ناڤالانی کە یەکێکە لە ئۆپۆزیسیۆنەکانی حوکمەتی ڕووسیا و چەند مانگێک پێش ئێستا ژەهراوی کرا لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت کە 17 ئەم مانگە دەگەڕێتەوە بۆ مۆسکۆ.

ناڤالانی ئاماژە بەوە دەکات کە تەندروستی زۆر باشە بلیتی فڕۆکەی بڕیوەو دەگەڕێتەوە بۆ ڕووسیا. من 5 مانگ پێش ئێستا لە لایەن چەند کەسێکەوە لە حوکمەت هەوڵیاندا بمکوژن، من پەنام بۆ ئەڵمانیا هێناو زۆر بە باشی چاک بومەوە دڵنیا نیم کە دەگەڕێمەوە بۆ ئەڵمانیا یاخود نا، ئەڵمانیا وڵاتێکی جوانە، هیچ بژاردەیەکم نەبوو لەوەی کە هاتم بۆ ئێرە.

ناڤالانی لە مانگی ئابی ساڵی 2020وە لە ڕووسیا ژەهراوی کرا، دواتر نزیکەکانی ناڤالانی داوایان لێکرد کە بۆ چارەسەر ڕوو لە یەکێتی ئەوروپا بکات.

ناڤالانی بۆ ماوەی 24 ڕۆژ لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدا لە نەخۆشخانەی چاریتی مایەوە.

 لە نەخۆشخانەی چاریت نمونەی خوێنی ناڤالانی وەرگیرا دواتر لە تاقیگەی سەربازی مونیخ لێکۆڵینەوەی وردی لەسەر کرا دەرکەوت کە ناڤالانی بە ژەهراوی کراوە.

 

49 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

فەیسبوک و ئینستاگرام ئەکاونتی ترامپیان کردەوە

هەژمارە فەرمیەکانی فەیسبوک و ئینستاگرامی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کرایەوە دامەزرێنەری فەیسبوک ...