بەپەلە

نوام چۆمسکی: ڕۆژاڤا بە بێ یارمەتی نێودەوڵەتی دەپوکێتەوە

نوام چۆمسکی فەیلەسوف و مێژووناس و زمانەوان لە کۆنفرانسێکی ساڵانەدا لە ژێر ناونیشانی “ئازادی بۆ ڕۆژاڤا” لە لایەن دەزگای زانستی کۆمەڵایەتی ڕۆژاڤا ڕێکخرابوو نوام چۆمسکی باسی دۆخی ڕۆژاڤای کرد.

چۆمسکی گوتی: ڕۆژاڤا دەبێت بە هەموو وڵاتان پاڵپشتی بکرێت ئەوان توانیان لە بەرامبەر داعشدا سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکەن، ڕۆژاڤا دەبێت ڕۆژێک بە تەواوی ئازاد بکرێت.

بە پێی پلاتفۆرمی هەژماری تویتەری نوام چۆمسکی ئاماژە بەوە دەکات، “لە ڕۆژاڤا ئازارێکی زۆر هەیە لە ژێر دەستکەوتنی ئازادی و هەوڵدان بۆ دادپەروەری خەڵکی ڕۆژاڤا زۆر ئازاریان چەشتووە، ڕۆژاڤا بووە بە سەرچاوەی هەموو کەسێک کە ئیلهام بەخشە،  ئەوەش کاردانەوەی جیهانی بە دوای خۆیدا هێناوە. ئیدارەی ترەمپ زۆر بە خراپی مامەڵەی لەگەڵدا ڕۆژاڤایە کردووە.

ئێستا ڕۆژاڤا لە باردۆخێکی خراپدایە، ڕۆژاڤا بە هەموو شێوەیەک دەبێت هەوڵ بدات بمێنێتەوە و نەپوکێتەوە تورکیا بە هەموو شێوەیەک پێشێلکاری دەکات لەو ناوچانە، ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ تورکی هەڵکرد، لە لایەکی ترەوە ڕژێمی ئەسەد دەیەوێت ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بگرێتەوە، هەتە ئێستا ڕۆژاڤا کە توانییەتی بمێنێتەوە موعجیزەیەکی گەورەیە.

بێگومان ئاسان نییە کە هەتا ئێستا ماوەتەوە دەبێت هەموو وڵاتان و نەتەوە یەکگرتوەکان هاوکاری ڕۆژاڤا بکەن.

چۆمسکی دەشڵێت: ئەگەر سیاسەتی بایدن لە ترەمپ جیاوازبێت ئەوا ئەوکات ڕۆژاڤا دەتوانێت بمێنێتەوە لە داگیرکاری پارێزراو بێت.

سەرۆکی نوێی ئەمریکا جۆ بایدن بە پێچەوانەی ترەمپەوە دژی تورکیایە، ئەمریکا هاوکاری ڕۆژاڤا دەکات لە ژێر فشاردا، بەڵام بایدن بە پێچەوانەی ترەمپەوە بە هەموو شێوەیەک دژی سیاسەتەکانی تورکیایە.

101 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆبۆسکی لەیاد مەکە، مەهێڵە لە یاد بچێت!

لە ڕۆژمێرەکەمەوە، ڕۆبۆسکی، کۆتاییەکانی مانگی نیسانی ٢٠١٣ کەشوهەوایەکی بەربادە، باران بە لێزمە ...