بەپەلە

مەزڵوم کۆبانێ: لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەرنامەیەکی هاوبەش ئامادە دەکەین

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی (الحدث) ڕایگەیاند: “بەرنامەیەکی هاوبەش لە نێوان ئیدارەی نوێی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادە دەکرێت”.

مەزڵوم کۆبانێ لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هەڵبژێردرانی جۆی بایدن وەک سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئومێدێکی گەورەتر دەبەخشێت بۆ بابەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی سوریا و ڕایگەیاند “وێڕای پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ ڕووسیاش بەردەوام دەبێت. هەموو کات ناچارین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ واشینتۆن و مۆسکۆدا بە شێوەیەکی هاوسەنگ ڕابگرین.”

 

109 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

لە کاتی ڕوونکردنەوەی دەستهەڵگرتن لە بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا بورایەوە

تانجا ئیریشن بەڕێوەبەری بەشی دەرمانسازی سەر بە دەزگای دەرمان لە دانیمارک لە ...