جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا ڕایگەیاند یارییەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ کە بڕیار وایە ساڵی داهاتوو لە وڵاتی قەتەر ئەنجام بدرێت، بە ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوە دەچێت.
ئینفانتینۆ لەمیانەی بەشداری کردنی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی تێدرۆس ئەدهۆنام سەرۆکی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی، کە لە باڵەخانەی سەرەکی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لە جنێف ئەنجامدرا، باسی لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ ی کرد و لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا هاندەران لە یارییەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ ئامادە دەبن یاخود نا، ڕایگەیاند “لە یارییەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ دا یاریگاکان بە تەواوی پڕ دەبن لە هاندەر، چونکە تا ئەو کاتە یان بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا زاڵ دەبین یاخود فێردەبین چۆن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنادا بژین.”