بەپەلە

ڤیدیۆ.. ئێردۆغان جنێوێکی قورس بە کوردانی ڕۆژئاوا دەدات

ڕەجەب تەییب ئێردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە کوردانی ڕۆژئاوا چەند وتەیەکی ناشرینی بەکارهێناو وتی”ئێستا هەندێک کەسی قون پیس هەستاون هەڕەشەمان لێدەکەن، دەیانەوێت تورکیا لە قاوغی خۆی دەرنەچێت، داوای لێبوردن دەکەین،  پەیەدە بێت یاخود یەپەگە یاخود داعش، هەرهەمووتان پێکەوە بێن، هەرچیەک بن سواری سەری هەمووتان دەبین، ئەمە چارەیەکی تری نیە، خۆ هەر لە ئێستاوە تۆپبارانیان دەکەین”.

ئێردۆغان لە میانەی بەشداریکردنی لە مەراسیمی کردنەوەی کارگەیەکدا وتی:

خۆ دەبینن کە دارتان کردووە بە کونی زەردەواڵەدا، ئەوەی لە سوریا و عێراق و ئەوروپا ڕوو دەدات، هیچی لە دەرەوەی ئەم تابلۆیە نیە کە دروستان کردووە، هەرچیەک بکەن ناتوانن ڕێگە بە ئێمە بگرن، هەندێک پێمان دەڵێن، با تورکیا پێگە و هێڵی خۆی بزانێت، ئێمە دەوڵەتی تورکیایین، خۆ دەوڵەتی ژێر خێمە نین، ئەم میلـلەتە لە خۆڵەمێشەکانیەوە لە دایک بۆتەوە”.

“چەند کەسێکی قون پیس”

ئێردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا بە شێوەیەکی ناشرین هێرشی کردە سەر کوردانی ڕۆژئاوا و وتی” ئێستا هەندێک کەسی قون پیس هەستاون هەڕەشەمان لێدەکەن، دەیانەوێت تورکیا لە قاوغی خۆی دەرنەچێت، داوای لێبوردن دەکەین،  پەیەدە بێت یاخود یەپەگە یاخود داعش، هەرهەمووتان پێکەوە بێن، هەرچیەک بن سواری سەری هەمووتان دەبین، ئەمە چارەیەکی تری نیە، خۆ هەر لە ئێستاوە تۆپبارانیان دەکەین. بەردەوامیش دەبین لە تۆپبارانکردنیان. وا دەزانن دەچینەوە قاوغی خۆمان هەتا ئێوە پەلامارمان بدەن. ئێمە پێمان وتن هەرگیز ئەوە قبوڵ ناکەین هەوڵی لەناوبردنی گروپێکی تیرۆرستی وەک داعش بدەن لە ڕێگەی گروپێکی تیرۆرستی ترەوە. گەر ئێمە هاوپەیمانی ستراتیژی یاخود هاوبەشی ستراتیژی بین، ئەوا پێکەوە دادەنیشین و ئەم کارە لەگەڵ ئێمە دەکەن. ئێمە پێمان وتن کە گروپی تیرۆرستی بە گروپی تیرۆرستی تر لەناو نابرێت. هەربۆیە ئێمە بڕیاری خۆمان داوە و بەردەوامین لە ئۆپەراسیۆنەکانمان”.

” هەموو ساتێک ئۆپەراسیۆنەکە دەست پێ دەکات”

دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە هەموو ساتێک لە ئارادایە، دوای ئەوە نۆرەی ناوچەکانی تریش دێت، نەک ٣٠ هەزار کەس، هەتا یەک چەكدار مابێت ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبێت، ئێمە هەرگیز ڕێگە بە هەڕەشەیەک نادەین بۆ سەر سەلامەتی و داهاتووی گەلەکەمان، پێکەوە شاهیدی ئەوە دەبین کە پێش خۆرهەڵاتن چی تر لە دایک دەبێت”.

 

 

2792 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

منداڵێکی تەمەن  ٣ ساڵ ڕیکۆردێکی نوێ دەشکێنێت

منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵ بە ناوی “جاکسۆن هەوڵدینگ” بوو بە یەکەم منداڵ ...