بەپەلە

دەوڵەمەندترین کەسی جیهان دووبارە جێف بیزۆسە

یەکەم دەڵەمەندترین کەسی جیهان بەردەوامە لە گۆڕان لە نێوان دوو ناودا.

لیستەکە دووبارە گۆڕانکاری بەسەردا هاتەوە لەدوای ئەوەی لە نێوان جێف بیزۆس بەرێوبەری کۆمپانیای ئەمەزۆن و هەروەها ئێلۆن مەسک بەرێوبەری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس ڕکابەری گەورە هەیە.

مەسک لەدوای ئەوەی سەروەتەکەی بە بەهای 4.6 ملیۆار دۆلار دابەزی بەهۆی دابەزینی لەسەدا 2.4 لە بەهای پشکەکانی کۆمپانیای تێسلا جارێکی تر بیزۆس بووەوە بە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان.

بیزۆس توانی جارێکی تر بێتەوە بە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان بە سەروەتی 191.2 ملیار دۆلارەوە. سەروەتی مەسک لە ئێستادا 955 دۆلار لە سەروەتی بیزۆس کەمترە.

بێرنارد ئارنوڵتی فەرەنسی بە سەروەتی 157.9 ملیار دۆلار لە پلەی سێیەمدایە. بیڵ گەیتس دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە سەروەتی 123.9 ملیار دۆلار لە پلەی چوارەمدایە. مارک زوکەربێرگ بەرێوبەری کۆمپانیای فەیسبوک لە پلەی پێنجەمدایە بە سەروەتی 100 ملیار دۆلار.

 

2220 جار بینراوە 4 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆسفیسۆرێک دیاردەی گەرمبوونی زەوی ڕەتدەکاتەوە

گێنادی ماتیشۆڤ پرۆفیسۆر لە سەنتەری زانستی باشور لە ئەکادیمی زانستی ڕوسیا چەند ...