بەپەلە

رێژەی قەرزی جیهانی بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزبووەوە

قەرزی بانکی لە سەرتاسەری جیهاندا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد کە لە ساڵی 2020 گەیشتە 281.5 ترلیۆن دۆلار لەدوای کاریگەرییە خراپەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابوری. تورکیا لە پلەی دووەمدا دێت بۆ قەرزی بانکی لەدوای وڵاتی چین.

دامەزراوەی ئابوری نێودەوڵەتی ڕاپۆرتی قەرزی جیهانی بڵاو کردەوە.

بەپێی زانیاریەکان کە لەو ڕاپۆرەتەدا بڵاو کراوەتەوە لە ساڵی 2020 24.1 ترلیۆن دۆلار قەرزی جیهانی زیادی کردووە بە بەراورد بە ساڵی 2019. قەرزی بانکی لە ساڵی 2019، 257.4 ترلیۆن دۆلار بووە.

 

 

 

ڕێژەی قەرزی بانکی لە سەرتاسەری جیهان قەیرانە ئابووریەکەی ساڵی 2008ی تێپەڕکرد

ڕێژەی قەرزی بانکی لە وڵاتانی جیهان 35 خاڵی تر زیادی کردووە کە بووەتە هۆکاری ئەوەی ڕێژەکە ببێت بە لەسەدا 335. هەروەها بەپێی زانیاریەکان ئەو بەرزبوونەوەیە لە رێژەی قەرزی بانکی قەیرانە ئابووریەکەی ساڵی 2008ی تێپەڕکرد.

هەروەها شارەزایان باس لەوە دەکەن کە ئەمساڵ چاوەڕوان دەکرێت کە ئەو ڕێژە زۆرەی قەرزی بانکی نزم بێتەوە.

لە ساڵی 2020 قەرزی خانوبەرە گەیشتۆتە 51.1 ترلیۆن دۆلار و هەروەها قەرزی سەر کۆمپانیا داراییەکان 80.6 ترلیۆن دۆلار بووە و ئەو کەسانەی کە داوای قەرزیان کردووە داوای 82.3 ترلیۆن دۆلاریان کردووە. هەروەها قەرزی بانە و دامەزراوە داراییەکان 67.5 ترلیۆن دۆلار بووە.

بەپێی داتاکان قەرزی خانوبەرە  لە لەسەدا 60.4ەوە بەرزبۆتەوە بۆ لەسەدا 64.4 و هەروەها قەرزی سەر کۆمپانیا داراییەکان لە لەسەدا 91.9ەوە بەرزبۆتەوە بۆ لەسەدا 100.1. هەروەها قەرزی گشتی لە لەسەدا 88.3ەوە بەرزبۆتەوە بۆ لەسەدا 105.4. هەروەه قەرزی سەر بانکەکان و دامەزراوە داراییەکان لە لەسەدا 80.8ەوە بەرزبۆتەوە بۆ لەسەدا 85.9.

 

تورکیا خاوەنی دووەم بەرزترین ڕێژەی قەرزی بانکییە لەدوای وڵاتی چینەوە

لە کاتێکدا گەورەترین قەرزی گشتی لە وڵاتانی پێشکەوتوو بەدی کراوە چاوەڕوان دەکرێت قەرزی گشتی لە ساڵی 2021 92 ترلیۆن دۆلار تێپەڕ بکات بەهۆی زیادبوونی 10 ترلیۆن دۆلار لەمساڵدا.

کۆی پارەی قەرزی بانکی لە ساڵی 2019 لە وڵاتانی پێشکەوتوو 182.8 ترلیۆن دۆلار بووە و هەروەها کۆی پارەی قەرزی بانکی لە وڵاتی گەشەسەندووەکان گەیشتۆتە 74.6 ترلیۆن دۆلار لە ساڵی 2019.

گەورەترین بەرزبوونەوە لە قەرزی بانکی لە وڵاتانی ئەوروپا وڵاتی فەرەنسا و ئیسپانیا و یۆنان بوون.

لە وڵاتە گەشەسەندووەکاندا ڕێژەی قەرزی بانکی وڵاتی چین بەرزترین ڕێژەی قەرزی بانکی هەبووە و دوای چین وڵاتی تورکیا دێت و دوای ئەو کۆریای باشور و ئیمارات.

100 جار بینراوە 17 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

دەوڵەمەندترین کەسی جیهان دووبارە جێف بیزۆسە

یەکەم دەڵەمەندترین کەسی جیهان بەردەوامە لە گۆڕان لە نێوان دوو ناودا. لیستەکە ...