بەپەلە

پیانۆژەنێکی تەمەن ٦ ساڵی خەڵکی دیاربەکر سەرکەوتنێکی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا

کچێکی تەمەن ٦ ساڵانی خەڵکی دیاربەکر بە ناوی دەلال ئارین دەمیرەل، توانی پلەی دووەم بەدەستبهێنێت لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی ژەنینی پیانۆ کە لە ویلایەتی فلۆریدا لە ئەمریکا ڕێکخرابوو.

بەراک دەمیرەلی دایکی دەلال کە لە هەمان کاتدا مامۆستا و فێرکەریشێتی، سەبارەت بە سەرکەوتنی کچەکەی دەڵێت: “من هەست بە شانازی و دڵخۆشی دەکەم کە کچەکەم لەگەڵ دایکیدا هەنگاوی بەرەو دونیای هونەر هەڵناوە. زۆر جۆش و خرۆش هەیە. ئەو هێشتا زۆر منداڵە و لە داهاتوودا دەمەوێت گوێم لێبێت کاتێک کچەکەم لە کۆنسێرتەکاندا پیانۆ دەژەنێت. ئێمە کاتی زۆر خۆش بەسەردەبەین کاتێک دەلال پیانۆ دەژەنێت.”

بەراک دەمیرەل پێشنیار بۆ دایکان و باوکان دەکات کە هەر لە منداڵییەوە منداڵەکانیان فێری میوزیک بکەن و دەڵێت: “منداڵ بۆ ئەوەی دەست بە گەشتەکەی بەرەو دونیای هونەر بکات پێویستە لەگەڵ کەسێکی پێگەیشتوودا دەستپێبکات. یەکەم هەنگاو بەرەو دونیای میوزیک زۆر گرنگە. پێویستە خێزان لەو قۆناغەدا گرنگی بە منداڵەکانیان بدەن.”

38 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی: لەگەڵ کازمی لە پەیوەندیداین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە موشەکییەکەی ...