بەپەلە

ماڵپەڕی فیچ پلەبەندی تورکیای بە ‘BB-‘ جێگیر کرد

ماڵپەڕی فیچ پلەبەندی هەڵسەنگاندنی متمانەی بەهای دراوی بە ‘ BB-‘ جێگیر کرد و هەروەها متمانەی ئەو دراوەی وڵاتی تورکیای لە نەرێنیە بۆ جێگیر گۆڕی.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە گەڕانەوەی تورکیا بۆ سیستمی ئۆرتۆدۆکس بووەتە هۆکاری ئەوەی متمانە بۆ ئەو دراوە بگەڕێتەوە و مەترسیەکانی لەسەر ئەو دراوە کەمکردۆتەوە لە یەدەکی نێودەوڵەتیدا.

لە لێدوان دەربارەی ئەو دراوەی وڵاتی تورکیا هاتووە کە بانکی ناوەندی تورکیا سیاسەتی نەختینەی سادەتر کردووە و هەروەها گۆڕانکاریەکانی لە ناوخۆدا بووەتەوە هۆکاری ئەوەی مەترسی بەرچاو لەسەر لیرەی تورکیا لابچێت و مەترسیەکانی وەبەرهێنەران لەسەر ئەو دراوە کەمبێتەوە.

لە ساڵی 2020 ڕێژەی گەشەی دراوی تورکی لەسەدا 1.4 زیادی کردووە.

هەروەها چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی 2021 بۆ رێژەی لەسەدا 5.7 بەرز بێتەوە و هەروەها لە ساڵی 2022 بە ڕێژەی لەسەدا 4.7 بەرز بێتەوە.

هەروەها پێشبینی دەکرێت ڕێژەی هەڵئاوسان تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە لەسەدا 11 و هەروەها لە ساڵی 2022 بگاتە لەسەدا 9.2.

46 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

دەوڵەمەندترین کەسی جیهان دووبارە جێف بیزۆسە

یەکەم دەڵەمەندترین کەسی جیهان بەردەوامە لە گۆڕان لە نێوان دوو ناودا. لیستەکە ...