بەپەلە

گەرگەرلیئۆغڵو: نوێنەرایەتی گەل بە بڕیارێکی ناڕاست هەڵناوەشێتەوە

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا لە لایەن ئەنجومەنی دادوەری تورکیاوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندەکردن بۆ تیرۆر” سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، وە بەو هۆیەوە پارێزبەندی لەسەر گەرگەرلیئۆغڵو هەڵدەگیرێت.

گەرگەرلیئۆغڵو لە بەرامبەر ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی دادوەری لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “ماوەی ٢ ساڵ و نیوە بە تەواوی هەموو بەرپرسیارێتی و دەسەڵاتێکی خۆم بەکارهێناوە بۆ ئەوەی وەک نوێنەری گەل خزمەت بە گەلەکەم بکەم. بە بێ جیاوازی لە پاڵ هەموو ستەملێکراوێکدا بووم. بەڵام ئەمە وەڵامی دەسەڵاتە! خۆ ئەو کەسانەی ستەم دەکەن منیان هەڵنەبژرادووە هەتا نوێنەرایەتییەکەم تەواو بکەن. پێش ئەوەی وەک نوێنەری گەل هەڵبژێردرێم لە پاڵ هەموو کێشەیەکی گەلەکەمدا بووم. من لە لایەن ئەو کەسانەوە هەڵبژێردراوم کە ستەمیان لێکراوە، وە من نوێنەری هەموو گەل بووم. نوێنەرایەتی گەل بە بڕیارێکی ناڕاست هەڵناوەشێتەوە! مافەکانی مرۆڤ سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.”

896 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

هەرکاتێک ئەردۆغان ناوی زاواکەی دێنێت لیرە زیاتر و زیاتر دادەبەزێت

لەکاتێکدا لێدوانەکانی ئەم دواییانەی ئەردۆغان بەو شێوەیە لێکدرایەوە کە زاواکەی دەگەڕێتەوە لە ...