بەپەلە

ورچە جەمسەرییەکان بەهۆی برسێتییەو روو لە ناوچە مرۆڤ نشینەکان دەکەن

ورچەکانی جەمسەری لە سیبریا بەهۆی برسێتیانەوە دەچنە ئەو شوێنانەی کە مرۆڤیان لێدەژی بۆ ئەوەی کەمێک خواردنیان دەستکەوێت.

لە ناوچەی یامال پێنیسوالا لە باکوری سیبریا لە روویا ورچێکی برسی جەمسەری بەدوای خواردندا دەگەڕێت لە شوێنی نشینگەی مرۆڤەکان. ورچەکان چواردەوری ئەو شوێنەیان دابوو و هەروەها ئەو مرۆڤانەی کە لەو شوێنەدا کاریان دەکرد توشی ترسی گەورە بووبوون. لە کاتێکدا یەکێک لە شۆفێرەکانی بارهەڵگرێک هەوڵیدا ورچەکان دوور بخاتەوە یەکێکیان خۆی بە باڕهەڵگرەکەدا هەڵواسی و هەروەها ورچەکانی تریش دوای بارهەڵگرەکە کەوتن. ئەو دیمەنانە لە لایەن یەکێک لەو کرێکارانەی کە لەو شوێنە کاری دەکرد سات بە سات تۆمارکراون.

 

 

هەروەها ورچێکی جەمسەری تر کە برسێتی زۆری بۆ هێنابوو چووە شوێنی کارکردنێک لە یاکوتیا لە سیبریا و لە سەتڵی خۆڵەکەدا بۆ خواردن دەگەڕا. دوای ئەوە ژمارەیەک رێوی هاتنە ئەو شوێنە و ئەوانیش بەدوای خواردندا دەگەڕان و ورچەکە پەلاماری یەکێک لە ڕێویەکان دەدات و دەیبات بۆ دەمی و بە دەمی هەڵیدەگرێت. دیمەنەکان لە لایەن کرێکارێکەوە تۆمارکراوە و هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایتیەکاندا بڵاوی کردۆتەوە و بووەتە مایەی تر لە لایەن زۆرێک لە خەڵکەوە.

ساڵی پار کە ورچە جەمسەریەکان برسیبوون لە باکوری ڕوسیا دەچوونە ناو گوندەکان و هەروەها دانیشتوانی گوندەکان توشی ترسێکی زۆر دەبوونەوە.

38 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

مۆتۆرسوارێک لە پێشبڕکێیەکدا پێشوەخت ئاهەنگی بردنەوە دەگێڕێت

لە وڵاتی بەڕازیل و پاڵەوانێتی مۆتۆرسواری کە بە سوپەربایک ناسراوە بەڕێوە چوو، ...