بەپەلە
عمر فاروق گەرگەرلیئۆغڵوو ئەندام پەرلەمانی هەدەپە

ئەندامێکی ئەنجومەنی دادوەری تورکیا بابەتە نایاساییەکانی بڕیارەکەی سەبارەت بە گەرگەرلیئۆغڵو خستەڕوو

دوای ئەوەی ئەنجومەنی دادوەری تورکیا بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە کردن بۆ تیرۆر” بڕیاریدا سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ سزای زیندانی بەسەر عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیادا بسەپێنێت، یوسف هاکی دۆغان کە یەکێکە لە ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری تورکیا ڕەخنەی لە بڕیارەکە گرت و هەموو بابەتە نایاساییەکانی بڕیارەکەی خستەڕوو.

بڕیاری سزاکەی گەرگەرلیئۆغڵو بە دەنگی ٤ ئەندامی ئەنجومەنی دادوەری تورکیا لە بەرامبەر تاکە دەنگەکەی یوسف هاکی دۆغان پەسەندکرا. یوسف هاکی دۆغان کە ناڕازییە لەو بڕیارەی ئەنجومەنی دادوەری تورکیا داوییەتی، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو هەواڵەی کراوە بە بیانوو بۆ سزادانی گەرگەرلیئۆغڵو هەتا ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەکی لێنەکراوە و بە هیچ شێوەیەک قەدەغە نەکراوە و تا ئێستا لە ماڵپەرەکاندا هەیە.

یوسف هاکی دۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەردەوامبوونی دادگایی کردنی گەرگەرلیئۆغڵو بابەتێکی نایاساییە و پێویستە ڕابگیرێت.

598 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

هەرکاتێک ئەردۆغان ناوی زاواکەی دێنێت لیرە زیاتر و زیاتر دادەبەزێت

لەکاتێکدا لێدوانەکانی ئەم دواییانەی ئەردۆغان بەو شێوەیە لێکدرایەوە کە زاواکەی دەگەڕێتەوە لە ...