بەپەلە
Fresh Sicilians lemons in the ceramic bowl, selective focus image and slider format

باشترین دیاری کە پێماندراوە: لیمۆ

لە کاتێکدا هێشتا نەزانراوە ک بنچینەی لیمۆ لە کوێوە هاتووە بەڵام وا بپێشبینی دەکرێت کە لیمۆ لە هیندستانەوە هاتبێت. دوای ڕوانی لە باشوری ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ڕۆژهەڵات لیمۆ گوێزراوەتەوە بۆ وڵاتانی هەردوو کیشوەری ئەمریکا لە لایەن کریفتۆڤەر کۆلۆمبۆسەوە لە ساڵی 1493.

لە ئێستادا ئەو وڵاتانەی کە یەکەمن لە ئاستی فرۆشتنی لیمۆ بریتیە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا و ئەریزۆنا و وڵاتی ئیتاڵیا و ئیسپانیا و یۆنان و تورکیا و قوبڕس و لوبنان و ئەفریقای باشر و ئوستورالیا.

هەرچەند لە هەموو وەرزەکانی ساڵدا لیمۆ بەردەستە بەڵام لە وەرزی هاوین لە بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانیدایە.

لیمۆ دەتوانرێت بە چەندین شێواز بخورێت و ڕێگەکانی کە دەخورێت بە قاش یان لە ڕێگەی گوشینی و کردنی بە شەربەت دەخرێتەوە و هەروەها دەتوانرێت وەک تام زیاد بکرێت بۆ خواردنەکانی تر و هەروەها سود لە توێکڵەکەشی وەدەگیرێت.

ئەلیسا رومسی وتەبێژ لە ئەکادیمی مادەخۆراکی دیتێتیکس کە بڕوانامەی هەیە لە بواری مادەی خۆراکیلە نیویۆرک باسی لەوە کرد کە لیمۆ پڕە لە ڤیتامین سی و هەروەها ترشی فۆلیک و پۆتاسیۆم لیمۆنین. لیمۆنین لە زۆرێک لە شەربەتە لیمۆکاندا بوونی هەیە. بەپێی زانیاریەکانی تەندروستی خۆراکەکان چارەکێک کوپ لە شەربەتی لیمۆ لەسەدا 31 ڤیتامین سی ڕۆژانە دەستبەر دەکات و هەروەها لەسەدا 3ی ترشی فۆلیکی بەردەست دەکات و هەروەها لەسەدا 2ی پۆتاسیۆمی پێویستی ڕۆژانە بەرهەم دەهێنێت لەگەڵ ئەوەشدا 13 کالۆری تێدایە. یەک لیمۆ 22 کالۆری تێدایە و هەروەها لەسەدا 139ی ڤیتامین سی ڕۆژانە دەستەبەر دەکات.

 

سودی تەندروستی

بەرگری: رومسی وتی کە ڤیتامین سی ڕۆڵیکی گەورە دەگێڕێت لە بەرگری لەشی مرۆڤ و هەروەها یارمەتی دەدات بۆ هاوسەمنگی کردنی ڤیتامینی لەش. بەپێی زانیاریەکان ڤیتامین سی ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە بەهێزکردنی خڕۆکە سورەکانی لەش و هەروەها هاوکاری سیستمی بەرگری لەش دەکات.

تەندروستی دڵ: ترشینی فۆلیک دەبێتە هۆکاری پارێزگاریکردن لە زیان گەیاندن بە مێشک و هەروەها هاوکاری دڵ دەکات بە کەمکردنەوەی homocysteine. لە ساڵی 2010 لێکۆڵینەوەکان دەریانخست کە لێکۆڵینەوە تاقیگەییەکان لەسەر لیمۆن و کاریگەری لەسەر تەندروستی دڵ زۆرە بەهۆی وەرگرتنی بڕێکی زۆر لە ترشی فۆلیکەوە لە لایەن دڵەوە لە لیمۆوە.

هەروەها لیمۆ دەبێتە هۆکاری ئەوەی ڤیتامین سی دەتپارێزێت لە کێشەکانی نەخۆشی دڵ. لە ساڵی 2015 لێکۆڵینەوەیەک دەریخستووە کە زیاد لە 10000 کەس کە لێکۆڵینەوەیان لەسەرکراوە کە لەسەدا 15 مەترسیان کەمتربووە لەدوای ئەوەی بە شێوازێکی زۆر ڕۆژانە میوە و سەوزەیان خواردووە و لە نەخۆشیەکانی دڵ بەدوور بوون. ئەو کەسانە لە نزمترین ئاستی مەترسی نەخۆش دڵدا بوون کە زۆرترین ڤیتامین سیان وەرگرتووە.

زاناکان باس لەوە دەکەن لە خواردنی لیمۆ کاریگەری باشی هەیە بۆ پاراستن لە نەخۆشیەکانی دڵ و هەروەها بڕێکی زۆر لە ئەنتیئۆکسیدانتی تێدایە.

هەروەها لە لێکۆڵینەوەیەکی تردا زاناکان ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە خواردنی لیمۆ دەبێتە هۆی کردمکردنەوەی کۆلێسترۆل لە لەشدا. لە ساڵی 2007  لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک لە زانکۆیەکی ئەمریکا کراوە بڵاو کرایەوە کە ژنان و پیاوان کە ڕێژەی بەرزی کۆلترۆڵیان هەبووە بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەسەر یەک لیمۆ و ڤیتامین ئیان خواردووە و دوای ئەو ماوەیە کەمبوونەوەیەکی زۆر لە ئاستی کۆلێترۆسلی لەشی ئەو بەشداربوانەدا بەدی کراوە بە ڕێژەی لەسەدا 20 بۆ 30. زاناکان باس لەوە دەکەن کە لیمۆنین دەبێتە هۆکاری کەمکردنەوەی پۆلیپرۆتینی بی کە هۆکاری سەرەکی بەرزکردنەوەی کۆلێسترۆلە.

بەردی گورچیلە: لیمۆی زەرد و سەوز برێکی زۆر لە سیتریک ئەسیدی تێدایە و هەروەها ئەو دوو مادە خۆراکییە سودێکی گەورەیان هەیە بۆ ڕزگاربوون لە بەردی گورچیلە. بەپێی زانیاریەکانی بەشی پزیشکی لە زانکۆن ویسکۆنسین سیتریک ئەسید دەبێتە ڕێگر لە دروستبوونی بەردی گورچیلە و هەروەها هەموو بەردە بچووکەکانی ناو گورچیلە دەشکێنێت بۆ پارچەی بچووکتر. ئەگەر ڕۆژانە نیو پەرداخ لە ئاوی لیمۆ بخۆیتەوە ئەوا لەشت سیتریک ئەسیدی پێویستی بەدەست دەهێنێت کە یەکسانە بە چارەسەر فارمالۆجیکال.

شێرپەنجە: بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە گۆڤاری Asian Pacific Journal بڵاو کردۆتەوە لە ساڵی 2011 بۆ ڕێگریکردن لە زیادبوونی ژمارەی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە باسی لەوە کرد کە لیمۆ ڕێگایەکی سەرەکییە بۆ ڕزگاربوون لە شیرپەنجە مەمک. هەرچەندە هێشتا هیچ لێکۆڵینەوەیەک لە تاقیگەکان نەکراوە دەربارەی ئەو ڕاستییە بەڵام ئەزموونەکان ئەوەیان دەرخستووە کە لیمۆ کاریگەری گەورەی هەیە لە بەرامبەر ئەو نەخۆشیە کوشندەیە.

زاناکان لە ساڵی 2007 ئەوەیان خستە روو کە هۆکاری کاریگەری لیمۆ دژی شێرپەنجە ئەوەیە کە لیمۆ ئەو مادانە دروست دەکات کە ڕێگری دەکەن لە دروستبوونی دی ئێن ئەی شێرپەنجە لە لەشدا.

تەندروستی دووگیانی: رومسی باسی لەوە کرد کە ترشی فۆلیک ڕۆڵیکی گەورە دەبینێت لە تەندروستی کەسانی دووگیان. بەهۆی ئەو گۆڕانکاریانەی کە بەسەر لەشی ژنی دووگیاندا دێت وا دەکات کە ژنەکان نەتوانن بە ڕادەی پێویستی ترشی فۆلیکی بێتە لەشیانەوە بۆیە بە خواردنی لیمۆ ڕێژەی لیمۆ لە لەشدا هاوسەنگ دەبێتەوە.

توێکڵی لیمۆ و دابەزاندنی کێش: بەهۆی کەمی کالۆریەوە و هەروەها بەکارهێنانی لە خواردنەوە و خواردنەکاندا شەربەتی لیمۆ بەناوبانگە لە ناو ئەو کەسانەی کە ڕجیم دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت توێکڵی لیمۆ بەکاربهێنیت وەک زەڵاتە یان لەگەل ماسیدا. هەروەها دەکرێت لیمۆ و توێکڵەکەی لە ناو سوپدا بەکار بهێنرێت.

کاریگەری خراپەکانی لیمۆ: بە گشتی لیمۆ هیچ زیانێکی خراپی نییە بەڵام خواردنی بەشێکی زۆر لە لیمۆ لەوانەیە توشی دڵکزانەوەت بکات. هەروەها زاناکان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە شەربەتی لیمۆ لە ڕێگەی قەسەبەوە بخورێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە زیان گەیاندن بە ددانەکان.

69 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

هونەرمەندێکی ئۆپێرای کورد: هەموو ڕۆژێک ئازارێک دەچێژین

پەروین چاکار کە هونەرمەندێکی دیاری کوردە لە بواری ئۆپێرادا و لە سەرانسەری ...