بەپەلە

راپرسی: ئاکەپە لە ناوچە کوردییەکان دەنگەکانی کەمدەکات

بە پێی ڕاپرسیەک کە لە شارە کوردیەکانی دیاربەکر، ئورفا، ماردین ، وان، ئەنجام دراوە ئاکەپە دەنگەکانی خۆی لە دەستداوە.

بە پێی ڕاپرسیەک کە لە دیار بەکر و چەند شارێکی تر ئەنجام دراوە، ئاکەپە پارتی دەسەڵات دەنگەکانی کەم دەبێتەوە، هۆکاری سەرەکیش ئەوەیە کە لەم دوایانەدا ئاک پارتی فشارێکی زۆری بۆ پاردی هەدەپە دروست کردبوو.

ئەو ڕاپرسیە کە لە نێوان 18ی کانونی دووەم بۆ 25ی کانونی دووەم لە شارە کوردیەکانی وەک دیاربەکر و ئورفا و ماردین و وان و باتمان و موش و بیتلیس کارس، بینگۆل ئاگر ئەنجام دراوە پرسیار لە هاوڵاتیان کراوە کە ئایا دووبارە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتودا دەنگ بە ئاک پارتی دەدرێت یاخود نا بەڵام زۆرێک لەو کەسانەی کە پێشتر ئامادە بوون دەنگ بە ئاک پارتی بدەن بۆ دەنگدانی داهاتو دەنگ بە ئاک پارتی نادەنەوە.

لە کاتێکدا کە پرسیار لە هەموو ئەو کەسانە کرا کە ئایا گەورەترین کێشەی تورکیا چیە زۆرێک وەڵامیان داوەتەوە کە گەورەترین کێشەی تورکیا خراپی باری ئابوریە.

وە لە دوای ئەو کێشەیە گەورەترین کێشەی تورکیا کێشەی کوردە، وە دوای ئەوە کێشەی ئازادیە وە دواتر کێشەی توندوتیژییە کە بەرامبەر هاوڵاتیان ئەنجام دەدرێت.

کوردەکان دژی ئەوەن کە پارتی هە دەپە لە ناوچە کوردیەکان دابخرێت.

لەو راپرسیەکەدا پرسیار لە کوردەکان کراوە کە ئایا دەیانەوێت پارتی هە دەپە لە ناوچە کوردیەکان دابخرێت، لە کاتێکدا پارتی مە هەپە بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات کە هە دەپە لە ناوچە کوردیەکان دابخرێت.

لە سەدا 71.9 هەموو ئەو کەسانەی کە لە ڕاپرسیەکەدا بەژداربوون دژی ئەوەن کە پارتی هەدەپە دابخرێت، لە سەدا 9ی ئەو کەسانەش دژی ئەوەن کە ئەو پارتە دابخرێت، لە سەدا 20ی دەنگدەرانیش لە وەڵامدا گوتیان کە هێشتا بڕیاریان نەداوە.

88 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

هەرکاتێک ئەردۆغان ناوی زاواکەی دێنێت لیرە زیاتر و زیاتر دادەبەزێت

لەکاتێکدا لێدوانەکانی ئەم دواییانەی ئەردۆغان بەو شێوەیە لێکدرایەوە کە زاواکەی دەگەڕێتەوە لە ...