ژوورێکی تری توڕەیی لە وڵاتی بەرازیل کرایەوە لە وڵاتی بەرازیل. ئەو ژوورە کە بازرگانیەکی تازەیە لە ساو پاولۆ رێگە دەدات بە هەر کەسێک بە بڕی 5 دۆلار بڕواتە ئەو ژوورە و توڕەیی خۆی لەو ژوورەدا بە شکاندنی شتەکان دەربکات و توڕەیی خۆیان لەو ژوورەدا بەتاڵ دەکەنەوە.
ئەو ژوورە لە ئێستادا لە لایەن هاوڵاتیانی بەرازیلەوە بەکاردەهێنرێن بۆ ئەوەی فشاری دەروونی خۆیان دەربکەن بەهۆی فشارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەریان و هاوڵاتیان دەچنە ئەو ژوورە بۆ ئەوەی توڕەیی خۆیان دەربکەن و فشاری دەروونی سەر خۆیان بەتاڵ بکەنەوە.
ئەو ژوورە کە لە لایەن ڤاندێرلی ڕۆدریگوێزەو کراوەتەوە مانگێک پێش ئێستا لە ناوچەی سیدادی تیرادێنتێس لە ساو پاولۆ و هەروەها ئەو کەسانەی دەچنە ئەو ژوورە بە دەروونێکی ئارامترەوە دێنە دەرەوە لەدوای ئەوەی فشاری دەروونی سەر خۆیان لەو ژوورەدا بەتاڵ دەکەنەوە.
ئەو کەسانەی بەشداری دەکەن کەرەستەی خۆپارێزی لەبەردەکەن و ئەو شتانە دەشکێنن کە لە ناو ئەو ژوورەدا بوونیان هەیە و توڕەیی خۆیان دەردەکەن. شتەکانی ئەو ژوورە پڕە لە تەلەڤزیۆن و هەروەها کەرەستەی شوشەیی و لە ڕێگەی شکانیانەوە هاوڵاتیان توڕەیی خۆیان دەردەکەن.
هاوڵاتیەک بە ناوی لوسیانا هۆڵاند تەمەن 35 ساڵ وتی “هەموو ئەو فشارەی کە لەسەرمە بەهۆی دایکایەتی و منداڵ و هەروەها بێکارییەوە یەم لەم ژوورەدا کەمێک لە توڕەییەکانی خۆم دەردەکەم. من نامەوێت توڕەیی خۆم لەسەر منداڵەکانم دەربکەم و لەجیاتی یەم و توڕەیی خۆم بەم شتانە دەردەکەم”.