بەپەلە

چین داوا لە ئەمریکا دەکات سزاکان هەڵبگرێت

چین ڤانگ یی وەزیری دەرەوەی داوای لە وڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد کە بە سیاسەتەکانی دەرەوەی وڵاتەکەیدا بچێتەوە.

ڤانگ یی وەزیری دەرەوەی چین وتی “هیوادارین کە بڕیاربەدەستانی ئەمریکا لەگەڵ کاتدا هاوتابن و هەروەها بە ڕوونی هەموو کێشەکانی جیهان ببینن و هەروەها لە هەموو ئەو دەنگۆ و تۆمەتە بێ بنەمایانە هەڵسەنگاندن بکەن و هەروەها وڵاتی چینی بخەنەوە کۆرسی سیاسەتە جێگیرەکانیان و هەروەها جێگیری لە پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکا و چین دروست ببێت”.

ڤانگ ئەوەشی خستە ڕوو کە وڵاتی چین ئامادەیی دەبێت بۆ ئەوەی هەموو کارێک بکات بۆ پاراستنی بەرژەوەندی کۆمپانیاکانی وڵاتی ئەمریکا. هەروەها وەزیری درەوەی ئەمریکا باسی لەوەش کرد ئەمریکا بەهۆی ئەو سزایانەی کە لەسەر کۆمپانیاکانی وڵاتی چین دایناوە خوێندن و لێکۆڵینەوە بۆ پێشکەوتنی کۆمپانیا چینیەکان بەردەست نییە و هەروەها ئەوە دەبێتە هۆکاری دواکەوتنی کۆمپانیاکانی چین و خراپبوونی بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

 

ئەمریکا نابێت دەست لە سیاسەتە ناوخۆیەکانی چین وەردات

ئەو وەزیرەی چین داوای کرد کە وڵاتی ئەمریکا دەست وەرنەدات لە سیاسەتەکانی پارتی کۆمۆنیستی چین، ڤانگ وتی “ئەمریکا پێویستە دەست هەڵگرێت لە پشتیوانیکردنی گروپە جیاخوازەکانی تایوان و پارێزگاری لە بەڵێن و قسەیان خۆیان بکەن. ئەمریکا نابێت دەست وەردات لە ئاسایش و سەروەری خاکی چین”.

لە قسەکردندا لە کۆنفرانسی ئاسایشی لە میونخ لە 19ی شوبات جۆو بایدن سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هاوپەمانەکانی وت “خۆتان ئامادە بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی قورسی چین”. لە قسەکانیدا بایدن وتی “ڕکابەریکردن لەگەڵ چین قورس دەبێت. ئەمە بۆجوونی منە و بە ئاسایی وەریدەگرم لەبەر ئەوەی من متمانەم بەو سیستمە جیهانییە هەیە کە وڵاتی ئەمریکا و ئەوروپا لە ماوەی 70 ساڵی ڕابردوو لە جیهاندا دروستیان کردووە لە هاوپەیمانیەکانی ئیندۆ-زەریای هێمن”.

 

سزاکان بەردەوام دەبێت

جانێت یێڵێن وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند سزاکانی سەردەمی ترامپ بەردەوام دەبێت و هەر گۆڕانکارییەک لە سزاکاندا پەیوەست دەبێت بە پابەندبوونەکانی چین بە یاسا نێودەوڵەتیەکان و ڕێککەوتنەکان.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا چەندین سزای بەسەر کۆمپانیاکانی وڵاتی چیندا سەپاند لەوانە کۆمپانیای هواوی چینی بەهۆی ‘ئەمنیەتی نەتەوەییەوە’ و بووە هۆی جەنگی بازرگانی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە. ئیدارەی ترامپ کۆمپانیا تەکنۆلۆجیەکانی چینیان بە دزینی زانیاری هاوڵاتیانی ئەمریکا تاوانبار دەکرد بەڵام هیچ بەڵگەیەک لە لایەن وڵاتی ئەمریکاوە نەخراوەتە بەردەست لەسەر ئەو تۆمەتانە. هەروەها ئەمریکا هۆشداری ئەوەشیدا کە بەرپرسەکانی ناو ئیدارەی ئەمریکا بۆیان نییە بەرهەمە تەکنۆلۆجیەکان بەکاربهێنن کە لە وڵاتی چین دروست دەکرێت.

هواوی یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی وڵاتی چین کە گەورەترین کێشەی بۆ دروست بووە بەهۆی ئەم جەنگەوە و لە ڕیزبەندی گەورەترین کۆمپانیاکان جیهان بۆ بارزگانی مۆبایل دابەزی بۆ پلەی شەشەم کە پێشتر لە پلەی یەکەمدا بوو.

53 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆسفیسۆرێک دیاردەی گەرمبوونی زەوی ڕەتدەکاتەوە

گێنادی ماتیشۆڤ پرۆفیسۆر لە سەنتەری زانستی باشور لە ئەکادیمی زانستی ڕوسیا چەند ...