بەپەلە

گێرگێرلیئۆغڵو: لە خوا نەبێت لە کەس ناترسم

عومەر فاروق گێرگێرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە کە لە لایەن حکومەتی تورکیاوە بەهۆی وتەیەک کە لەسەر هێرشی سەربازانی تورکیا لە چیای گارە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.

گێرگێرلیئۆغڵو باسی لە بە سیاسەیبوونی بڕیارەکە کرد و وتی “ئەم بڕیارە یەکێکە لەو بەڵگانەی کە دەبێتە هۆکاری ئەوەی ئەوە ڕوونبکاتەوە کە لە وڵاتی تورکیا هێرشێکی بەردەوام هەیە لەسەر بەرگریکاران لە مافی مرۆڤ و یاسا لە وڵاتی تورکیا. من نالێم کە ئەو بڕیارە بە تەواوەتی بڕیارێکی سیاسی بووە. نەک تەنها سیاسیەکان ئەو دژایەتیە دەکرێن لە لایەن حکومەتەوە بەڵکو پارێزەرەکانیش ئەو هەڕەشانەیان لەسەر. هەموو ئەندامانی کۆمەڵگە لە ئێستادا ئەوە دەبینن کە هەموو حکومەتی تورکیا لە شەڕدا و لە بەرەیەکدایە لە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ و یاسا دەکەن.  حکومەت هەمیشە هەوڵی داوە سزای بەرگریکارانی مافی مرۆڤ بدات. لە ئێستادا من سزا دەدرێم بەهۆی شەڕکردن لە دژی پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ. هەڕەشەیەکی گەورە هەیە لەسەر پارێزبەندی من”.

گێرگێرلیئۆغڵو وتیشی “من بەردەوام دەبم لە جەنگ دژی پێشیلکارییەکانی مافی مرۆڤ هەروەک چۆن بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەردەوام بووم لەو کارە. ئەم جەنگەی من جەنگێکە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتی تورکیا. من بە دڵنیاییەوە پابەندی بڕیارەکە نابم و هەموو کەس دەبێت ئەوە بزانێت. ئێمە کەسانێک نین کە سەر بۆ بڕیارە نایاساییەکان نەوی بکەن ئەگەر ئەوە بکەین ئەوا وەک ئێستا ناتوانین بە ئارامی بێینە ناو شەقامەکان و ناو خەڵکەوە. من لە هیچ کەسێک جگە لە خودا ناترسم. من بەرگرم کردووە لە مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتی تورکیا بەبێ هیچ دوودڵییەک. من هەوڵی بەرزکردنەوەی ئەو نادادپەروەریەمداوە کە هەموو کەسێک بەدەستیەوە دەناڵێنێت. بەڵام ئەمەی ئێستا تازە نییە و هاوڵاتیان لە سەدەکانی ناوەڕاست سزادراون بەهۆی درکاندنی ڕاستییەوە. ئەوانی من وتوومە بریتین لەوەی کە ئەشکەنجەدان لە زیندانەکانی تورکیادا بوونی هەیە و هەروەها زیندانیەکان لە ناو زیندانەکاندا منداڵەکانیان دەبێت و هەروەها کێشەی کورد بەردەوام لە تورکیا. من لەمانە زیاتر هیچ شتێکی ترم نەتووە. ئایا ئەمانە هەڵەن؟”.

گێرگێرلیئۆغڵو هەڵسەنگاندنی کرد بۆ بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکان و وتی “بڕیارەکەی دادگای باڵا ڕوونە. ئەمە بڕیارێکە کە پڕێتی لە سکانداڵ. نایاساییەکی ڕوون دیارە لێرەدا. من پێشتریش وتوومە کە کێشەی کورد لە تورکیا بوونی هەیە و دەبێت چارەسەربکرێت. من هەمیشە باسی ئەوەم کردووە کە کێشەی کورد دەبێت لە ڕێگەی یاسایەوە هەوڵی چارەسەرکردنی بدرێت و هەروەها بۆ ماوەی چەندین ساڵ کوردەکان بە هەڵ دانراون لە سیاسەتی وڵاتی تورکیادا. وەک تورکێک دەبێت پەیوەندیم هەبێت پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤەوە لە وڵاتی تورکیا بە تایبەتی دەرهەق بە کوردەکان. لە ئێستادا پرۆسەی چاکسازی لە وڵاتی تورکیا کۆتایی هاتووە و لە کۆتاییدا ئێمە بە شەیتان دەرچووین. من پەیامی ئاشتیم دەدا. من بەرگریکارێکی مافەکانی مرۆڤم. تورکیاوە بۆ ماوەی 20 ساڵە باس لە چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەکات لە وڵاتی تورکیا و لە ئێستاشدا هەمان قسە دەکەنەوە. بەڕاستی شەرمە”.

436 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

هەرکاتێک ئەردۆغان ناوی زاواکەی دێنێت لیرە زیاتر و زیاتر دادەبەزێت

لەکاتێکدا لێدوانەکانی ئەم دواییانەی ئەردۆغان بەو شێوەیە لێکدرایەوە کە زاواکەی دەگەڕێتەوە لە ...