بەپەلە

باڵوێزی ئیتالیا لە کۆنگۆ کوژرا

وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا رایگەیاند، باڵیۆزی ئیتاڵیا بۆ کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ و پۆلیسێک کە لەگەڵیدا بووە، لە هێرشێکدا بۆسەر کاروانێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژهەڵاتی کۆنگۆ کوژران.

گوتەبێژێکی باخچەی نیشتمانیی ڤیرونگا لە کۆنگۆ بە میدیای ئیتاڵیای راگەیاند، لوکا ئاتاناسیۆ، باڵیۆزی ئیتاڵیا بۆ کۆنگۆ لەکاتێکدا لەگەڵ کاروانێکی نەتەوە یەکگرتووەکان گەشتی کردووە، کوژراوە. بە گوتەی گوتەبێژی ئەو باخچەیە، هێرشەکە بەمەبەستی رفاندنی بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە.

 

 

بەپێی میدیاکانی ئیتاڵیا، هێرشەکە دەوروبەری کاژێر 10:00ی بەیانی بووە لە نزیک شارۆچکەی کانیاماهۆرۆ.

دەیان گرووپی چەکدار لە رۆژهەڵاتی کۆنگۆ چالاکییان هەیە، بەشێکیان پاشماوەی ئەو میلیشیایانەن کە بەشداریی جەنگە نێوخۆییەکانی ئەو وڵاتەیان کردووە، کە تێیاندا و بەهۆی جەنگ، برسێتی و نەخۆشییەوە ملیۆنان کەس گیانیان لەدەستداوە.

مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵیش ژمارەیەک چەکدار لە باخچەی نیشتمانیی ڤیرونگا چەند کەسێکیان کوشت و ژمارەیەکی دیکەشیان بریندارکرد.

29 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆسفیسۆرێک دیاردەی گەرمبوونی زەوی ڕەتدەکاتەوە

گێنادی ماتیشۆڤ پرۆفیسۆر لە سەنتەری زانستی باشور لە ئەکادیمی زانستی ڕوسیا چەند ...