بەپەلە

یەکێتی ئەوروپا سزای نوێی بەسەر روسیادا سەپاند

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بڕیاریاندا بە سەپاندنی سزا بەسەر وڵاتی ڕوسیا بەهۆی زیندانیکردنی ئەلێکسی ناڤالنی سەکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسی.

هایکۆ ماسی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا باسی لەوە کرد کە بڕیاریانداوە بە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر وڵاتی ڕوسیا بەهۆی دەستگیرکردنی ئەلێکسی ناڤالنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسی لەدوای ئەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا گەڕایەوە و لە فڕۆکەخانە دەستگیرکرا.

دەربارەی سەردانی جۆسێپ بۆرێلی نوێنەری یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە بۆ مۆسکۆ، ماس ڕایگەیاند “پەیوەندیەکانیان لەگەڵ روسیا زۆر خراپە و هیچ وشەیەکی تر نییە بۆ ئەوەی وەسفی ئەو پەیوەندیەی نێوانمان بکەین. بۆیە بڕیاری سەپاندنی سزای زیاترمان داوە بەسەر ڕوسیا و هەروەها چەند ناوێک بوونیان هەیە کە بڕیارر بخرێنە ناو لیستی سزاکانەوە”.

هەروەها بۆرێل باسی لەوە کرد کە بە درێژایی کات ڕوسیا لە یەکێتی ئەوروپا دوور دەکەوێتەوە و هەروەها وتیشتی “بەهۆی دۆخی ناڤالنیەوە بڕیارێکی سیاسیمان دەرکردووە بە سەپاندنی سنوردارکردنی توند لەسەر ڕوسیا و هەروەها ئەو ناوانەی کە دەستیان هەبووە لە دەستگیرکردنی ناڤالنی”.

بۆرێل باسی لەوەش کرد کە ئەو سایانەی بەسەر ڕوسیادا دەسەپێندرێن یەکەم سزان کە لە چوارچێوەی پێشلکاریەکانی دژی مافی مرۆڤ و یاسا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە ئەو یاسای سزادانانە لە کانونی یەکەمی ساڵی 2020 دەرچووە و یەکەم جارە ئەو سزایانە بەکاردەهێندرێت.

38 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆسفیسۆرێک دیاردەی گەرمبوونی زەوی ڕەتدەکاتەوە

گێنادی ماتیشۆڤ پرۆفیسۆر لە سەنتەری زانستی باشور لە ئەکادیمی زانستی ڕوسیا چەند ...