بەپەلە

خامنەیی: پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد دەکەین

خامنەیی رابەری ئاینی وڵاتی ئێران ڕایگەیاند کە وڵاتی ئێران دەست دەکات بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە وڵاتەکەی بۆ لەسەدا 60 یان ئەو رێژەیەی کە وڵاتی ئێران پێویستی پێی هەیە.

علی خامنەیی ڕایگەیاند کە وڵاتی ئێران نیازی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نییە بەڵام ئەوان دەست دەکەن بە پیتاندنی ڕێژەیەکی زۆر لە یۆرانیۆم بە ڕادەیەک کە وڵاتی ئێران پێویستی پێی هەیە و لە یەکەم قۆناغدا ڕێژەی یۆرانیۆمی پیتێندراو بەرز دەکەنەوە بۆ لەسەدا 60.

خامنەیی وتی “ئێران لەسەر کێشەی ئەتۆمی ناکشێتەوە و هەروەها بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی داهاتووی وڵاتەکە”.

خامنەیی باسی لەوە کرد کە یاسا و پرنسیپەکانی ئیسلام ڕێگەیان نادات بە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی کە مەبەستی لە قسەکەی بنیامین نەتانیاهوی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بوو ە وتبووی ‘ناهێڵین ئێران چەکی ئەتۆمی زیاتر دروست بکات’. خامنەیی وتی با ئەو باش بزانێت کە ئەگەر ئێران مەبەستی لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بێت ئەوا نە ئەوان و نە هیچ هێزێکی تری گەورەی جیهان ناتوانێت ڕێمان لێبگرێت.

خامنەیی وتی “کێشەی چەکی ئەتۆمی بەهانەیە، ئەوان ڕێگە نادەن بە ئێران بۆ ئەوەی دەستی بگات بە چەکی ئاسایی بۆ ئەوەی ئێران لە هێز داماڵن و لاوازی بکەن”.

دەربارەی ئەوەی ولاتانی ڕۆژئاوا نایانەوێت ئێران خاوەندارێتی ئەتۆمی بکات خامنەیی وتی “ئێمە پابەند دەبین بە بڕی یۆرانیۆمی پێویستی لە لایەن وڵاتەکەمانەوە. بۆیە ئێران پابەند نابێت بە ڕێژەی یۆرانیۆمی لەسەدا 20 بۆ پیتاندن بەڵکو ئەو ڕێژەیە بەرز دەکەینەوە لەگەڵ پێداویستی وڵاتی ئێران بۆ یۆرانیۆمی پیتێندراو، بۆ نمونە لەوانەیە ڕێژەی یۆرانیۆمی پیتێندراو بەرزبکەینەوە بۆ لەسەدا 60 بۆ ئەوەی لە بوارە جیاجیاکانی بەکاریان بهێنین بۆ نمونە تەکنۆلۆجی”.

دەربارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی خامنەیی وتی “بەڵێ کە ڕێککەوتنێک بوونی هەبووە بۆ ماوەی چەدن ساڵێک و هەروەها ئەگەر پابەندی بین ئەوا بۆ چەند ساڵیک دەبێت بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەوە باش دەزانن کە ئێمە یۆرانیۆمان بۆ دروستکردنی چەکتی ئەتۆمی نییە”.

49 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆسفیسۆرێک دیاردەی گەرمبوونی زەوی ڕەتدەکاتەوە

گێنادی ماتیشۆڤ پرۆفیسۆر لە سەنتەری زانستی باشور لە ئەکادیمی زانستی ڕوسیا چەند ...