بەپەلە

پەرلەمانی کەنەدا کارەکانی چین دژی موسوڵمانەکان بە جینۆساید دەناسێنێت

پەرلەمانی کەنەدا بڕیاری بە جینۆساید ناساندنی کارەکانی وڵاتی چین دژی موسوڵمانەکان دەرکرد.

ئەو یاسایە لە ژێر ناوی “کەمایەتی ئایینیەکانی چین” دەرچووە لە لایەن مایکڵ چۆنگەوە پێشکەش پەرلەمان کراوە کە ئەندامی پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنە.

266 ئەندام دەنگیاندا لە بەرژەوەندی ئەو یاسایە کە 184یان ئەندامی سەربەخۆ و ئۆپۆزسیۆن بوون و هەروەها 82یان سەر بە پارتی لیبڕاڵی دەسەڵاتدار بوون. زۆرینەی دەنگ بۆ ئەو یاسایە بەدەست هات و هەروەها پەرلەمانی کەنەدا لە کۆتاییدا بڕیاریدا بە جینۆساید ناساندنی کارەکانی وڵاتی چین دژی موسوڵمانەکانی چین.

72 ئەندام لە پارتی لیبڕاڵی دەسەلاتدارەوە بەشداریان لەو دەنگدانەدا نەکرد.

جەستن ترودو سەرۆک وەزیرانی کەنەدا پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان ڕایگەیاند کە خۆیان لە دەنگدانەکە بەدوور دەگرن.

 

بڕیار لەلایەن کۆمپانیاکانی ژاپۆنەوە دەربارەی موسوڵمانەکانی چین

لە لایەکی ترەوە 12 کۆمپانیای گەورەی وڵاتی ژاپۆن بڕیاریاندا بە پێداچوونەوە بە بازرگانیەکانیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی چینی نزیک لە دەسەڵات کە دەردەکەوێت بە زۆر کار بە موسوڵمانەکان دەکەن بۆ بەرهەمەکانیان.

134 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆسفیسۆرێک دیاردەی گەرمبوونی زەوی ڕەتدەکاتەوە

گێنادی ماتیشۆڤ پرۆفیسۆر لە سەنتەری زانستی باشور لە ئەکادیمی زانستی ڕوسیا چەند ...