بەپەلە

ناسا یەکەم وێنەکانی مارسی بڵاوکردەوە

ئاژانسی ناسا یەکەم ڤیدیۆی کاتی نیشتنەوەی رۆبۆتە گەڕۆکەکەی لەسەر سەر مەریخ بڵاوکردەوە، لەکاتی نیشتنەوەیدا گەڕۆکەکە تەپوتۆز لەسەر هەسارەکە دروست دەکات. لەگەڵ نیشتنەوەشی کارمەندانی ئاژانسە ئەمریکییەکە دەستدەکەن بە هاوارکردن و دەربڕینی خۆشی بە چەپڵەلێدان.

 ناسا لە هەژماری خۆی لە تویتەر ئەو وێنانەی بڵاوکردەوە کە ڕۆبۆتە گەرۆکەکە بە سەرکەوتوویی لەسەر هەسارەی مەریخ دەنیشێتەوە.

 

 

دەنگی سەر هەسارەی مەریخ

 

پرۆفیسۆر ئومود یلدز لە هەژماری خۆی لە تویتەر دەڵێت لە یەکەم ساتی نیشتنەوەی ئەو ڕۆبۆتەدا گوێمان لە دەنگ بوو لەسەر هەسارەی مەریخ بەڵام نەمانتوانی ئەو دەنگە تۆمار بکەین ئەوەش هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە کێشەیەکی تەکنیکی تێدا هەبوو.

ئۆمود یلدز ئاماژە بەوەش دەکات کە هەتا ئێستا ئەو ڕۆبۆتە زیاتر لە 23 هەزار وێنەی گرتووە زیاتر لە 30 گێگابایت بۆ سەر زەوی وێنە نێردراوە.

ئەمریکا بووە یەکەم وڵات لە جیهاندا وێنە و ڤیدیۆی سەر مەریخ لە نزیکەوە پێشانبدات. ناسا 25 کامێرا و 2 مایکی بە گەڕۆکەکەوە لکاندووە، لە رۆژانی داهاتووشدا دیمەنی زیاتری هەسارەکە دەبینین.

لوسەر بیگل، جێگری بەڕێوەبەری بەشی زانستی لە ناساش دەڵێت، “نیشتنەوە لەسەر مەریخ قورسە. نیشتنەوە لەسەر هەموو هەسارەکان قورسە، بەڵام ئێمە دووبارە ئەو کارەمان ئەنجامدایەوە. لەوانەیە بەلای ئێمەوە ببێتە کارێکی رۆتینی، بەڵام خۆی وانییە، چونکە پرۆسەیەکی زۆر قورسە. ئێستا کاتییەتی کاری لەسەر بکەین. تیمی زانستیمان کاری لەسەر دەکەن. تیمە ئەندازیاریییەکانمان گەڕۆکەکە بەسەر مەریخ دەسوڕێننەوە، بزانین چیمان پێدەکرێت. ئەمە ئاڵۆزترین نیشتنەوەیە ئەنجاممانداوە، ساڵانی داهاتوو زۆر خۆشدەبێت.”

رۆبۆتی پێرسێڤیرەنس حەوت مانگ لەمەوبەر لەسەر زەوی رەوانەی سەر مەریخ کراو، دواجار رۆژی شەممە لەسەر هەسارەکە نیشتەوە.

ئاژانسی ناسا تاوەکو ئێستا دوو ملیار و 400 ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە، بۆ ناردنی رۆبۆت و لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ئەگەری ژیان لەسەر ئەو هەسارەیە و لەسەر مەریخ بەدوای ئاسەواری ژیاندا دەگەڕێت.

بەشێک لە زانایانی ناسا پێیانوایە بەر لە دوو ملیار و 500 ملیۆن ساڵ، ژیان لەسەر هەسارەی مەریخ هەبووە. ستیڤ جورزیک، بەڕێوەبەری بەوەکالەتی ناسا ئاماژە بەوە دەکات، “لەوانەیە لە ناوەڕاست تاوەکو کۆتایی 2030 بتوانین لە چوارچێوەی زەوی و مانگ بچینە دەرەوە و مرۆڤ بنێرینە سەر مەریخ.”

‌دواى نیشتنه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتووانه‌ى گه‌ڕۆكى “پێرسیڤیرانس” له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى مه‌ریخ، پرسیارێكی زۆر لەباره‌ى چۆنیه‌تیی ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ى وێنه ‌و داتاكان له‌سه‌ر مه‌ریخه‌وه‌ بۆ زه‌وى ده‌كرێت. سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ماوه‌ زۆره‌ى كه‌ ئه‌و دوو هه‌ساره‌یه‌ له‌ یه‌كدى جیا ده‌كاته‌وه‌، بێگومان هیچ جۆره‌ خزمه‌تگوزارییه‌كى ئینته‌رنێت له‌ هه‌ساره‌ى سووردا نییە.

سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌ڕۆكانه‌ى كه‌ له‌سه‌ر رووى هه‌ساره‌ى مه‌ریخدا نیشتوونه‌ته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌كى گشتی له‌ رێگه‌ى سێ “ئه‌نتێنا”وه‌ داتا و وێنه‌ ره‌وانه‌ ده‌كه‌نه‌وه ‌و له هه‌مان كاتدا له‌ زه‌وییشه‌وه داتا و فه‌رمان بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كار و فه‌رمانه‌كانیان له‌سه‌ر رووى ئه‌و هه‌ساره‌یه‌دا وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ها له‌ رێگه‌ى هه‌ردوو مانگی ده‌ستكردى “مارس ئۆدیسێ” كه‌ له 2001/10/24ـه‌وه‌ تا ئێستا به‌ ده‌ورى مه‌ریخدا ده‌سووڕێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ “مارس ریكۆنسیانس ئۆربیته‌ر” (MRO)ەوە كه‌ ئه‌وەیشیان له 2006/03/10 ـه‌وه‌ تا ئێستا به‌ ده‌ورى مه‌ریخدا ده‌سووڕێته‌وه‌، ئه‌و داتاو وێنانه‌ له‌ گه‌ڕۆكه‌كه‌ وه‌رده‌گرن و پاشان ره‌وانه‌ى زه‌وىی ده‌كه‌نه‌وه‌.

 ناسا سەرکەوتوو بوو لەوەی رۆبۆتێکی گەڕۆک لەسەر هەسارەی مەریخ بنیشێنێتەوە، هەسارەیەک کە زیاتر لە 400 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە و زاناکانی ناسا ئێستا بۆ ئەگەری هەبوونی ژیان دەگەڕێن لەسەر هەسارەکە.

 

 

ئامانجی گەشتەکە ئەوەیە کە گەڕۆکەکە بەدوای جۆرە بەکتریایەکدا بگەڕێت، کە پێشبینی دەکرێت نزیکەی 3 ملیار ساڵ لەمەوبەر لەسەر هەسارەی مەریخ ژیابێت، ئەو کاتەی کە هەسارەکە گەرمتر و شێدارتر بووە و بەگوتەی زانایان ئەگەری بوونی ژیانی تێدا بووە.

گرنگیی گەڕان بۆ ئاو و شوێنەواری ژیان ئەوەیە کە دەیسەلمێنێت دەکرێت جارێکی دیکە ژیانی تێدا دروست ببێت مرۆڤ بتوانێت ژیان لەسەر هەسارەی زەوی بگوازێتەوە بۆ مەریخ. بیروڕاى جیاواز دەربارەى چۆنێتى مامەڵەكردن لەگەڵ مەریخ و دانیشتووانی نێو هەسارەکە هەیە.

84 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆسفیسۆرێک دیاردەی گەرمبوونی زەوی ڕەتدەکاتەوە

گێنادی ماتیشۆڤ پرۆفیسۆر لە سەنتەری زانستی باشور لە ئەکادیمی زانستی ڕوسیا چەند ...