بەپەلە

ئەرمینیا دەیەوێت بنکەیەکی سەربازی ڕووسی لە نزیک سنورەکانی ئازەربایجان دروست بکات

ئاروتیونیان وەزیری بەرگری ئەرمینیا ڕایگەیاند کە ئەوان دەیانەوێت بنکەی سەربازی ڕووسیا لەو وڵاتە فراوان بکەن و یەکەیەکی ڕووسی لە سەر سنووری ئازەربایجان لە ڕۆژهەڵات دروست بکەن.

ڤاگارساک ئەروتیونیان وەزیری بەرگری ئەرمینیا ڕایگەیاند کە ئەوان پێشوازی لە فراوانبوونی بنکەی سەربازی ڕووسیا لە ئەرمەنستان و بڵاوەپێکردنی سوپای ڕووسیا بۆ سەر سنووری ئازەربایجان دەکەن.

لەو چاوپێکەوتنەی دا بە ئاژانسی هەواڵی ” ریا ” ی ڕوسی ، ئاروتیونیان گوتی: ” فراوانبوون و بەهێزکردنەوەی بنکەی سەربازی ڕووسیا لە ئەرمەنستان هەمیشە لە بەرنامەی کاردایە و لایەنی ئەرمەنیش بەو کارە ڕازییە ” .

بەپێی پەیمانی بەرگری ڕوسیا لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە ، گیومەری ئەرمینیا کە هاوسنورە لەگەڵ تورکیا  3 هەزار سەربازی ڕوسی وەک بنکەیەکی سەربازی لەوێ دادەمەزرێت .

لە ئەرمەنستان ئۆپۆزسیۆن داوای کردنەوەی دووەم بنکەی سەربازی ڕوسی لە ناوچەی سونیک دەکات کە دەکەوێتە نێوان ناوچە سەرەکیەکانی ئازەربایجان و ناوچەی خۆسەری ناخیچڤان و هاوسنوری ئێران لە باشوور .

“ئێمە پرسی یەکێتی ڕوسیا لەسەر سنوور لەگەڵ ئازەربایجان تاوتوێ دەکەین”

ئاروتیونیان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ( RIA ) ڕایگەیاند کە ڕووسیا پێویستی کردنەوەی بنکەی دووەم بە فەرمی نابینێت ، بەڵام گوتی ئەو دوو وڵاتە یەکەیەکی هاوبەش لە نێوان ئەرمینیا و  ڕووسییا لەسە سنووری ئازەربایجان لە ڕۆژهەڵاتی ئەرمینیا دەکەنەوە .

 لە لایەکی ترەوە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو پرسەی بڵاونەکردەوە

لە ماوەی شەڕی شەش هەفتەیی ناگۆرنۆ-کاراباخ کە بە سەرکەوتنی سوپای ئازەربایجان کۆتایی هات، ئەرمەنستان لە ناگۆرنۆ-کاراباخ ناوچەی گەورەی ژێر دەسەڵاتی خۆی لەدەستدا و بەپێی ئەو رێککەوتنەی ئاگربەست کە لە مانگی تشرینی دووەم بە نێوەندگیری ڕووسیا واژۆکرا، بڕیاردرا نزیکەی 2 هەزار سەربازی رووسیا لە ناگۆرنۆ-کاراباخ وەک هێزێکی ئاشتی پارێز بڵاوبکرێتەوە.

82 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆسفیسۆرێک دیاردەی گەرمبوونی زەوی ڕەتدەکاتەوە

گێنادی ماتیشۆڤ پرۆفیسۆر لە سەنتەری زانستی باشور لە ئەکادیمی زانستی ڕوسیا چەند ...