بەپەلە

30 خوێندکاری زانکۆ لە یۆنان دەستگیرکران

خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆکان لە یۆنان بە هۆی ئەو یاسایەی ڕێگەی بە هێزە ئەمنییەکان دەدات بچنە ناو کەمپی زانکۆکانەوە بەردەوامە. هەر لەو چوارچێوەشدا لە شاری سێلانیک کە دووەم گەورەترین شاری یۆنانە، گرژی و پێکدادان لە نێوان خوێندکاران و هێزە ئەمنییەکاندا درووستبوو، وە بەو هۆیەوە ٣٠ خوێندکاری زانکۆ دەستگیرکران.

بە پێی زانیارییەکانی میدیاکانی یۆنان، خوێندکاران دەستیان بەسەر باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆی سێلانیکدا گرتووە و دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانیش چوونەتە ناو کەمپی زانکۆوە گرژی و پێکدادان دەستیپێکردووە.

لە ماوەی ڕابردوودا حکومەتی یۆنان پێشنیاری پرۆژەیاسایەکی کرد بۆ درووستکردنی هێزێکی هەزار کەسی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناو کەمپی زانکۆکان، وە لە سەرەتای ئەم مانگەدا پرۆژەیاساکە لە لایەن پەرلەمانی یۆنانەوە پەسەندکرا. ئەوەش ناڕەزایی خوێندکارانی زانکۆکانی بەدوای خۆیدا هێنا و خۆپیشاندانی فراوانی لێکەوتەوە.

شایانی باسە پێشتر ساڵانی نێوان ١٩٦٧ بۆ ١٩٧٤ کە هێزی سەربازی لە یۆناندا حوکمیان دەکرد، بە هۆی ئەو توندوتیژی و ڕووداوی کوشتنانەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانداوە بەرامبەر بە خوێندکارانی زانکۆ لە نێو کەمپەکانی زانکۆدا ئەنجامدرا، بابەتی چوونە ناوەوەی هێزی ئەمنی بۆ ناو کەمپی زانکۆکان لە یۆناندا بابەتێکی زۆر هەستیارە. وە هەر لە دوای کۆتایی هاتنی حوکمی سەربازی لە یۆنان ڕاستەوخۆ چوونە ناوەوەی هێزی ئەمنی بۆ ناو زانکۆکان قەدەغە کرا.

40 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆسفیسۆرێک دیاردەی گەرمبوونی زەوی ڕەتدەکاتەوە

گێنادی ماتیشۆڤ پرۆفیسۆر لە سەنتەری زانستی باشور لە ئەکادیمی زانستی ڕوسیا چەند ...