بەپەلە

لە کۆتاییدا پیلی دانینا بەوەی کە کریسیانۆ ڕۆناڵدۆ پێشی کەوتووە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالیی یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی، دوای شکاندنی ریکۆردی پێلێی ئەفسانەی بەرازیلی وەک باشترین گۆڵکاری جیهان لە یارییە فەرمییەکاندا، رایگەیاند “من ئێستا پێش پێلێ کەوتم، هێشتا چیرۆکەکە کۆتایی نەهاتووە”.

رۆناڵدۆی تەمەن 36 ساڵان، دوای ئەوەی لە گەڕی 27ـی سێریا ئەیدا هاتریکی بۆ یانەکەی لە تۆڕی گۆڵی کالیاری تۆمارکرد، بووە خاوەنی 770 گۆڵ لە یارییە فەرمییەکاندا، بەمەش ریکۆردی پێلێی شکاند، کە 767 گۆڵ بوو، خودی پێلێش دانی بەوەدانا کە دۆن ریکۆردەکەی شکاندووە و پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانۆ کرد.

پێلێ لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا وێنەی خۆی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ دا گرتووە و دایناوە ، بڵاوی کردەوە”چ گەشتێکی نایابە من سەرسامتم خۆشم دەوێیت سەیرت بکەم ئەمە نهێنی نییە بۆ کەس پیرۆزبایی تۆماری گۆڵ لە هاوچەشنە فەرمیەکان. تەنها پەشیمانیم ئەوەیە کە ئەمڕۆ ناتوانم باوەشت پێدا بکەم چەند ئەم وێنەیە لێرە بە خۆشەویستییەکی گەورەوە وەک هێمایەک بەجێدەهێڵم.”

دۆن کریستیانۆ، لە رێگەی ئینستاگرامەکەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە “ئەم چەند هەفتەیەی رابردوو پڕبووە لە هەواڵ و ئامار، کە منیان بە باشترین گۆڵکار لە مێژووی تۆپی پێدا دادەنا، گوایە من پێش پێلێ کەوتووم کە خاوەنی 757 گۆڵی فەرمییە، هەرچەندە من سوپاسگوزارم بۆ ئەم دانپێدانانە، بەڵام ئێستا کاتی ئەوەیە کە روونی بکەمەوە بۆچی دانم بەو ریکۆردەدا نەناوە، تا ئەم ساتەش”.

هەروەها، دەڵێت “ئەو سەرسامبوونە نەگۆڕ و بێ مەرجەیەی من بۆ بەڕێز پێلێ هەمە، وەک ئەو رێزەیە کە بۆ تۆپی پێ هەمە، ئەوە هانی داوم کە دان بەوەدا بێنم کە ژمارەی گۆڵە فەرمییەکانی پێلێ 767 گۆڵە، 9 گۆڵەکەی بۆ هەڵبژاردەی ویلایەتی ساوپاولۆ و تاکە گۆڵیشی بۆ هەڵبژاردەی سەربازیی بەرازیل، بە گۆڵی فەرمی دەزانم بۆ پێلێ”.

67 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

بایدن جارێکی تر لە سەرکەوتن بەسەر قادرمەدا خەریک بوو بکەوێت

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدا کە سەردەکەوتە بۆ سەر فڕۆکەی سەرۆکایەتی، ...