بەپەلە

فاینانشال تایمز: فشارەکانی ئەمریکا تورکیا لە قوڵایی قەیراندا دەهێڵێتەوە

ڕۆژنامەی فاینەنشیاڵ تایمزی بەریتانی وتارێکی بە ناونیشانی “تراژیدیای خراپ بەڕێوەبردنی ئەردۆغان لە ئابووریدا” بڵاوکردەوە، کە چەندین شیکاریی لەسەر ئەو بابەتە تێدایە.

 

“هەڵئاوسان زیاتر دەبێت لە کاتێکدا کە بەهای لیری تورکی بەهاکەی لەدەست دەدات”

 

ڕۆژنامەکە دەڵێت “کێشەی سەرەکی ئەردۆغانە” ‘شەهپ کاپیئۆغلوو’ بەڕیوبەری نوێی بانکی ناوەندی، وەک ئەردۆغڵو بەرگری لەو ڕوانگەیە کرد کە رێژەی بەرزی سوود دەبێتە هۆی هەڵئاوسان.

ڕۆژنامەکە باس لەوە دەکات کە ئەو بارودۆخە نیگەرانی  لەتورکیا دروست کردووە ، ” تورکیا وڵاتێکی پێشکەوتووە و ئەمریکا ئەگەری ئەوە هەیە سیاسەتێکی تر بەرامبەر تورکیا بەکار بهێنێت، ڕەنگە لەناو جەرگەی قەیرانەکەدا تورکیا جێبهێڵدرێت ” .

وتارەکە بەم ڕستەیە کۆتایی پێهاتووە ، ” تراژیدیاکە ئەوەیە کە ماوەی کورتی ئەغباڵ ئەوەی دەرخستووە کە بە هەندێک سەربەخۆیی لە بانکی ناوەندییەوە چی بەدەست بهێنرێت . “

دوای گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەرایەتی بانکی ناوەندیی تورکیا بەهای لیرە دابەزی؛ بەپێی ئاژانسی بلومبێرگ 1 دۆلار بەرامبەرە بە 8.59 لیرەی تورکی.

لەگەڵ کرانەوەی بۆرسەکانی ئاسیا نرخی هەر دۆلارێک کە هەفتەی رابردوو بە 7.21 لیرە داخرابوو، گەیشتە 8.59 لیرە کە بەمجۆرە لیرەی تورکی بە رێژەی 16٪ دابەزیوە.

شەوی 20ی ئادار بە واژۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، ناجی ئاغبال سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیا کە چوار مانگ و نیو پێش ئێستا دەستبەکارببوو، لەکار لادرا و دکتۆر شەهاب کاڤجیئۆغڵو خرایە شوێنەکەی.

بڕیارەکەی سەرۆککۆماری تورکیا، بەیانی رۆژی شەممە 20ی ئاداری 2021 لە رۆژنامەی فەرمیی تورکیا بڵاوکرایەوە. بەمەش لە ماوەی تەنیا 21 مانگدا سێجار سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیا گۆڕدراوە.

ئەوکات دامەزراندنی ناجی ئاغبال لە پێشبینی گەڕانەوەی تورکیا بۆ سیاسەتی نەختە لاساییکارەکاندا لەلایەن بازاڕەکانی داراییەوە پێشوازی لێکرا .لە سەردەمی ئاغبال، بانکی ناوەندیی، رێژەی سووەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە.

100 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا گەورەترین پاکێجی هاوکاری بۆ هاوڵاتییانی پەسەندکرد

پاکێجە هاوکارییەکی جۆی بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ خەرجکردنی ١،٩ ترلیۆن ...