بەپەلە

زیانێکی گەورە بۆ زمانی کوردی، مامۆستا قەدری یڵدرم کۆچی دوایی کرد

پرۆفیسۆر دکتۆر قەدری یڵدرم، کە یەکێکە لە زانا دیارەکانی کورد و خاوەنی ١٤ کتێبی چاپکراوە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی، دوای ئەوەی ٤ ڕۆژ پێش ئێستا تووشی خوێنبەربوونی مێشکبوو لە شاری دیاربەکر لە نەخۆشخانە کۆچی دوادانانی وێنەی سەرەکییی کرد.

شایانی باسە ١٠ ساڵ پێش ئێستا قەدری یڵدرم تووشی خوێنبەربوونی مێشک بوو، وە ئەوکات چارەسەری پزیشکی بۆ ئەنجامدرا. وە هەروەها لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ دا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو. سەرەڕای ئەوەی زۆر بە سەختی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بەڵام توانی بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا زاڵ ببێت.

قەدری یڵدرم پێشتر ئەندامی پەرلەمانی تورکیا بووە لەسەر پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی ئارتوکلو بووە لە شاری ماردین. شارەزاییەکی زۆری لە زمان و ئەدەبی کوردیدا هەبووە. چەندین بەرهەمی بە زمانی کوردی نووسیوە و ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە گەیاندنی بەرهەمە کۆنەکان بە نەوەی نوێ. وە هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بنیادنانی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی ئارتوکلو.

قەدری یڵدرم لە بەرواری ٥ ی شوباتی ١٩٥٩ لە قەزای لیجەی سەر بە دیاربەکر لە خانەوادەیەکی کورد لە دایکبووە. دوای تەواوکردنی خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەیی لە زانکۆی حەرران بەشی زانستە ئایینەکانی تەواوکردووە. بۆ ماوەی ١٣ ساڵ وەک مامۆستا کاری کردووە و دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا لە زانکۆی ئارتوکلو لە ماردین بووە بە مامۆستا و دواتر بۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ. لە هەڵبژاردنەکانی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٥ دا وەک پەرلەمانتار لەسەر پارتی هەدەپە هەڵبژێردرا.

53 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

پیانۆژەنێکی تەمەن ٦ ساڵی خەڵکی دیاربەکر سەرکەوتنێکی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا

کچێکی تەمەن ٦ ساڵانی خەڵکی دیاربەکر بە ناوی دەلال ئارین دەمیرەل، توانی ...