بەپەلە

ئیلۆن مەسک تویتێکی خۆی دەسڕێتەوە

ئیلۆن مەسک لە هەژماری خۆی لە تویتەر ئاماژە بەوە دەکات کە تێسلا دوای ماوەیەکی دیکە دەبێت بە گەورەترین کۆمپانیا لە جیهاندا. بەڵام دوای ماوەیەکی زۆر کەم مەسک ئەو تویتەی سڕیەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەیەک پێش ئێستا مەسک ئاماژەی بەوە کرد کە هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕیگەی بیتکۆینەوە ئۆتۆمبێلەکانی بکڕن.

سەرۆکی گشتی سپەیس ئێکس تێسلا ئێلۆن مەسک لە بەرنامەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەگەڕێتەوە لەگەڵ پۆستە خۆسەپێنەرەکانیدا.

“دەکرێت لە چەند مانگێکدا ئەوە دەرک پێبکرێت”

ئەو کەسە بازرگانە ملیاردێرە لە وەڵامی پەیڕەوکەری ” WholeMarsBlog ” ی خۆی دا گوتی : ” تێسلا زیاتر لە سەدا 0 ئەگەری ئەوەی هەیە گەورەترین کۆمپانیا بێت . لەوانەیە لە چەند مانگێکی کەمدا ڕووبدات”

تویتەکەی مەسکی تەمەن 49 ساڵ مشتومڕێکی زۆری دروست کرد ، بەڵام مەسک هەر زوو پۆستەکانی سڕیەوە .

ئایا تێسلا دەتوانێت بەنرخترین کۆمپانیا بێت لە جیهاندا؟

لە لایەکەی ترەوە ئارامکۆی سعودی ، کۆمپانیای نیشتمانی نەوت و گازی سعودیە ، لە ئێستادا بەنرخترین کۆمپانیای جیهانە و بەهای بازاری 2 تریلیۆن دۆلارە .

بەپێی داتاکانی فۆربیس ، بەهای تێسلا لە ئاستی 600 ملیار دۆلاردایە .

36 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا گەورەترین پاکێجی هاوکاری بۆ هاوڵاتییانی پەسەندکرد

پاکێجە هاوکارییەکی جۆی بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ خەرجکردنی ١،٩ ترلیۆن ...