بەپەلە

ئەمریکا باج دەخاتە سەر بەرهەمەکانی چەند وڵاتێک

 

ئەمریکا ئاماژە بە باج خستنە سەر بەرهەمی شەش وڵات دەکات، لەوانە تورکیا.

کاسرین تای، نوێنەری بازرگانی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەکرێت باج لەم وڵاتانە بسەپێندرێت وەک وڵاتانی نەمسا، بەریتانیا، هیندستان، ئیتالیا، ئیسپانیا و تورکیا.

هۆکاری ئەمەش ئەوە بووە کە ئەو وڵاتانە بە تورکیاشەوە باجیان بەسەر کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمریکادا سەپاندووە.

تای وتی ئەوان بەردەوام دەبن لە پرۆسەکە بۆ دەرکردنی باجی گونجاو.

ئەم وتانەی نوێنەری بازرگانی ئەمریکا لەسەر پابەندبوونی جۆ بایدن بوو بە کۆدەنگییەکی جیهانی لە ڕێگەی ڕێکخراوی OECD لەسەر باج لەسەر خزمەتگوزاری دیجیتاڵی.

تای هەروەها کۆتایی لێکۆڵینەوەکانی باجی دژ بە بەرازیل و کۆماری چیک و یەکێتی ئەوروپا و ئەندەنوسیا ڕاگەیاند.

کۆمەڵەی ئینتەرنێت کە نوێنەرایەتی سەکۆ گەورەکانی ئینتەرنێتی ئەمریکا دەکات، پێشوازی لەو پەرەسەندنە کرد و وتی”هەڕەشەی باج” بۆ سەر شەش وڵات، لەوانە تورکیا دەبێت بەردەوام بێت. کۆمەڵەکە پیشەسازی ئینتەرنێتی بە “هەناردەی گەورەی ئەمەریکا” ناونا کە ملیۆنەها کەس بە کاری ئەهێنیت.

ئەمریکاش هەڕەشەی باجێکی قورستر لە 1.3 ملیار دۆلار دەکات لەسەر باجی دیجیتاڵی فەرەنسا.

435 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا گەورەترین پاکێجی هاوکاری بۆ هاوڵاتییانی پەسەندکرد

پاکێجە هاوکارییەکی جۆی بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ خەرجکردنی ١،٩ ترلیۆن ...