بەپەلە

قۆڵبەندەکەی ڕۆناڵدۆ بە 75,000 دۆلار فرۆشرا

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی جیهانی لە خولی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2022دا، دوای ئەوەی لە خولەکی کۆتایی گۆڵێکی بۆ هەژمار نەکرا لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2022 یەکسان بوون لەگەڵ هەڵبژاردەی سڕبیا و بەهۆی ئەوەی لە خولەکی کۆتایی گۆڵێکی بۆ هەژمار نەکرا توڕە بوو و قۆڵبەندی کاپتنیەکەی فرێدایە سەر زەوی.

باندەکەی قۆڵی ڕۆناڵدۆ لە مەزاددا فرۆشرا بە کۆمپانیایەکی بێ ناو بە بڕی 64 هەزار یۆرۆ (نزیکەی 75 هەزار دۆلار) بۆ یارمەتیدانی منداڵێکی تەمەن 6 مانگی نەخۆش.

ئەو قۆڵبەندە کە لەلایەن ڕێکخراوێکی مرۆیی سڕبییەوە لەسەر هێڵ بۆ فرۆشتن دانرا، دوای سێ ڕۆژ مەزادکردن فرۆشرا.

لە کاتی مەزادەکە هەندێک لە کاندیدەکان هەوڵیاندا پرۆسەکە تێک بدەن بە دانانی بڕێکی زۆری پارەی ناواقیعی.

819 جار بینراوە 5 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

قۆڵبەندی کاپتنییەکەی رۆناڵدۆ بووە مایەی خێر

بە هۆی هەژمارنەکردنی گۆڵێکەوە لە یاری نێوان سربیا و پورتوگالدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ...