بەپەلە
top view cut oranges and apples cut orange on dark background

پرتەقاڵ: کۆگای ڤیتامین سی

وەک کۆگایەکی ڤیتامین C، پێشنیاز دەکرێت لە زستاندا پرتەقاڵی زۆر بخۆن. پرتەقاڵێکی تەواو تەنیا 85 کالۆری هەیە؛ چەوری، کۆلیسترۆڵ یان سۆدیۆمی تێدا نییە. چینی سپی لەنێوان توێکڵی دەرەوەی میوە و بەشی ناوەوەی، لە ڕیشاڵی زۆر دەوڵەمەندە مادەی خۆراکی بەرهەم هاتووە؛ جوڵەی ڕیخۆلەکان خێراتر دەکات کەواتە، سوود و زیانەکانی پرتەقاڵ چییە؟

پرتەقاڵی، کۆگای ڤیتامینی سی تەواو، بە بەهێزکردنی پارێزبەندی، تەندروستی دڵ دەپارێزێت. ئاستی کۆلیسترۆڵ نزم دەکاتەوە. هەروەها لە دژی نەخۆشییەکانی هەناسەدان، هەندێک جۆری شێرپەنجە، جومگەی رۆماتیزم و بەردی گورچیلە کاریگەرە.

هەرچەندە شەربەتی پرتەقاڵ مادەی خۆراکی زۆری تێدایە، بەڵام ئەوەندە ڕیشاڵی پرتەقاڵ لەخۆ ناگرێت چڕترین بەشی ڕیشاڵەکە ئەو بەشە سپیەیە، کە لە نێوان توێکڵی پرتەقاڵ و بەشە ناوەوەی هەیە. جگە لەوەش شەربەتی پرتەقاڵی کالۆری زیاترە لە هەموو پرتەقاڵەکە.

 

ئایا لە ڕووی تەندروستی پرتەقاڵ سوودی چییە؟

کۆئەندامی بەرگری: زۆربەی میوە ترشەکان، ناوەرۆکێکی بەرزی ڤیتامین سییان هەیە، لە کاتێکدا پرتەقاڵ زۆرترین ڤیتامین سی لە نێوانیاندا تێدایە. بەپێی ئەو کاغەزەی لە ساڵی 2010دا لە گۆڤاری “Pharmacognosy Reviews”دا بڵاوکراوەتەوە، ڤیتامین سی خانەکان دەپارێزێت. پرتەقاڵیش سیستمی بەرگری بەهێز دەکات لە دژی ئەو ڤایرۆسانەی کە لە ژیانی ڕۆژانەدا ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

کۆلیسترۆڵ : پرتەقاڵی یارمەتی نزمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ دەدات، هەروەک ڕیشاڵەکان کۆلیسترۆڵی زیاد لە خۆی کۆدەکاتەوە و لایاندەدات کە لە ڕیخۆڵەکاندا دەدۆزرێنەوە. توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری “توێژینەوەی خۆراکی”دا بڵاو بۆتەوە، دەرکەوتووە کە لیپۆتینی چڕی کەم (LDL، یان کۆلیسترۆڵ خراپ) ئەو کەسانەی کە کۆلیسترۆڵیان بەرزە بۆ ماوەی 60 ڕۆژ شەربەتی پرتەقاڵیان خواردەوە و چارەسەریان بۆ کرا.

دڵ: ڤیتامین سی، ڕیشاڵی و کۆلین کە لە پرتەقاڵدا هەیە زۆر بەسوودن بۆ تەندروستی دڵ. پۆتاسیۆم کە کانزایەکی ئەلیکترۆلیتەیە، یارمەتی لێدانی دڵت دەدات بە ڕێگەدان بە کارەبا بۆ ئەوەی بە ناو لەشتدا بخولێتەوە. بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی 2012دا کراوە، ئەو کەسانەی ڕۆژانە 4069 ملم پۆتاسیۆم دەخۆن، مەترسی مردنیان بە 49٪ کەمترە بە نەخۆشی دڵ، لەو کەسانەی ڕۆژانە نزیکەی 1000 ملم پۆتاسیۆم دەخۆن. پۆتاسیۆم لە پرتەقاڵدا یارمەتی نزمکردنەوەی پەستانی خوێن دەدات، هەروەها پاراستن لە دژی خوێنبەربوونی مێشک بەدەست دەهێنێ. هۆکارێکی تر لە سوودبەخشی پرتەقاڵ بۆ دڵ ئەوەیە کە ترشی فۆلیکی تێیدا یە و ئاستی هۆمۆسیستین کەم دەکاتەوە، کە هۆکارێکی مەترسی دڵ و دەمارە.

شەکرە: بەهۆی ئەوەی پرتەقاڵ بڕێکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە، یارمەتی دابەزاندنی شەکری خوێن دەدات لەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەی جۆری 1 یان هەیە. هەروەها شەکرەی خوێن و چەوری و ڕێژەی ئەنسۆڵین لەو کەسانەی شەکرەی جۆری 2یان هەیە ڕێکخستن دەکات. بە گوێرەی کۆمەڵەی شەکرەی ئەمریکی، پرتەقاڵ و میوەی دیکەی تر کە لە جۆری ترشن پرتەقاڵ خواردنی ژمارە یەکە بۆ نەخۆشی شەکرە.

هەرسکردن و دابەزاندنی کێش: ئەو فایبەرانەی لە پرتەقاڵدا هەیە یارمەتیت دەدات بە بەردەوامی بچیتە سەر تەوالێت، هەروەها یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات. هەروەها دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی کەم چەوری.

بینایی: پرتەقاڵ کۆگای ڤیتامین A. ئەم خواردنە پێکهاتەی کارۆتینوئیدی تێدایە وەک لوتین و بیتا کارۆتین و زێاکسنتین. ئەم پێکهاتەیە پارێزگاری لە دژ بە ماکولار دەکەن، کە بە تەمەنەوە بەستراوەتەوە. (Macular) نەخۆشییەکی بێ چارەسەرییە کە بینایی ناوەندی لێڵ دەکات. ڤیتامین ئەی هەروەها ڕێگە بە چاوەکانت دەدات بۆ ئەوەی ڕووناکی باشتر هەڵمژێت و یارمەتی بینینی شەوت دەدات.

شێرپەنجە: ڤیتامین سی کە لە پرتەقاڵدا دۆزراوەتەوە مەترسی شێرپەنجەی کۆڵۆن کەم دەکاتەوە لە کاتێکدا کە ڕێگە لە گۆڕانکاریەکانی DNA دەگرێت. توێژینەوەکان دەریدەخات کە 10-15٪ی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن لە جینێکدا کە پێی دەوترێت BRAF، گۆڕانکاریان هەیە. 2004 توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری ئەدرمیۆلۆژیای ئەمریکیدا بڵاوکراوەتەوە دەریخستووە کە بەکارهێنانی مۆز و پرتەقاڵ و شەربەتی پرتەقاڵ لە تەمەنی دوو ساڵیەوە مەترسی گەشەکردنی شێرپەنجەی خوێن لە منداڵیەوە کەم دەکاتەوە.

ئایا زیانی پرتەقاڵ چییە؟

هەرچەندە پرتەقاڵ میوەیەکی تەندروستە، بەڵام بێگومان پێویستە لە بڕی دیاریکراودا بیخۆیت. ئەگەر تۆ زۆر پرتەقاڵ بخۆیت، ڕیشاڵی زیاد لە پێویست دەتوانێت کاریگەری لەسەر هەرسکردنت دروست بکات، هەروەها دەبێتە هۆی ئازاری سک و تەنانەت سکچوون. هەرچەندە پرتەقاڵ کالۆری کەمە، بەڵام دەکرێت ئەگەر پرتەقاڵ زۆر بخۆیت کێشت زیاد بکات. هەروەها ڤیتامینی “سی” زۆر زیانبەخشە، ئەگەر لە ڕۆژێکدا زیاتر لە 2 هەزار ملگم ڤیتامین سی وەربگری، ڕەنگە تووشی گرفت ببیت وەک سکچوون، ڕشانەوە، سووتانی دڵ، ئاوسان، سەرئێشە، بێخەوی یان بەردی گورچیلە.

چونکە میوەیەکە کە ترشیەکی بەرزە، هەروەها دەکرێت پرتەقاڵ بێتە هۆی سوتانی دڵ، بەتایبەتی لەو کەسانەی کە پێشتر کێشەی گەدەیان هەبووە. بۆ نموونە خواردنی پرتەقاڵ زۆر لەو کەسانەی ڕیفۆکسیان هەیە، دەبێتە هۆی دڵ سوتان یان ڕشانەوە. ئەو کەسانەی کە بلۆککەرەکانی بێتا بەکار ئەهێنن پێویستە وریا بن کە زۆر پرتەقاڵ نەخۆن. لەبەر ئەوەی ئەم میوەیە ئاستی پۆتاسیۆم بەرز دەکەنەوە، کاتێک لەگەڵ خواردنێکی زۆر پۆتاسیۆم وەک پرتەقاڵ یان مۆزدا کۆدەکرێنە، دەتوانن ببێتە هۆی زیاد بوونی پۆتاسیۆم لە لەشدا. پۆتاسیۆمی زیادە دەتوانێت کێشەی جدی بۆ ئەو کەسانە دروست بکات کە گورچیلەیان بە باشی کار ناکات.

ئایا توێکڵی پرتەقاڵ دەخورێت؟

توێکڵی پرتەقاڵ ژەهراوی نییە، بەڵکو وەک زۆربەی چێشتلێنەرەکان دەزانن، پرتەقاڵ تامێکی زۆر خۆش بۆ قاپەکان زیاد دەکات. هەرچەندە توێکڵی پرتەقاڵ وەک خودی میوەکە بەتام نییە و هەروەها لەوانەیە زەحمەتی هەرسکردن دروست بکات.

ئەگەر توێکڵی پرتەقاڵیش بخۆیت، دەتوانیت مادەی خۆراکی زۆر بەدەست بهێنی. بۆ نموونە توێکڵی پرتەقاڵەکە لەو ڕیشاڵە چڕانەی تێیدایە لەناو توێکڵەکەدا سوودیان هەیە لە ڕوانگەی خۆراکییەوە، کە فلاڤۆنوئیدی هەیە. فلاڤۆنۆوئیدەکان کە لە زۆربەی خۆراکیەکاندا دۆزراونەتەوە، کاریگەری پاراستنیان هەیە لە دژی پەستانی خوێن و هەوکردن.

جگە لەوەش توێکڵی پرتەقاڵ ڤیتامینەکانی A ،C ، B6 و B5 ، کالسیۆم، ڕیبۆفلاڤین، تیامین، نیاسین و ترشی فۆلیکی تێدایە. هەروەها دەکرێت هەندێک لەو مادە خۆراکانە بە خواردنی ناوەوەی توێکڵی پرتەقاڵ بەدەست بهێنرێ.

http://www.samanyoluhaber.com/c-vitamini-deposu-portakal-haberi/1366711/

 

108 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

قۆڵبەندی کاپتنییەکەی رۆناڵدۆ بووە مایەی خێر

بە هۆی هەژمارنەکردنی گۆڵێکەوە لە یاری نێوان سربیا و پورتوگالدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ...