بەپەلە

بلوومبێرگ: هەڵمەتەکانی تورکیا لە پیشەسازی بەرگریدا شکستی هێناوە

دەزگای میدیایی بلوومبێرگی ئەمریکی، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هەڵمەتەکانی تورکیا لە بواری پیشەسازی بەرگری کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا تورکیا زۆرترین بایەخی پێدەدا. بلوومبێرگ لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تورکیا شکستی هێناوە لەو هەڵمەتانەیدا.

بلوومبێرگ ڕاپۆرتەکەی بە ناونیشانی “پێداگری ئێردۆغان لەسەر بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جەنگی هاوپەیمانەکانی نیگەران کردووە” بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە تورکیا داوای لە ڕووسیا و پاکستان کردووە بۆ ئەوەی بەشداربن لە قۆناغی بەرهەمهێنانی فڕۆکە جەنگییەکاندا و ئەوەش هاوپەیمانەکانی تورکیای لە هاوپەیمانێتی ناتۆ نیگەران کردووە.

بلوومبێرگ لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت: “ئەو وڵاتانەی پێشتر دۆست بوون لەگەڵ تورکیا، بە هۆی قەیرانی جەنگی سوریا و پاشەکشەی تورکیا لە بابەتی مافەکانی مرۆڤ و بابەتی پەنابەران و بابەتە هاوشێوەکانیان لە ئێستادا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا دۆخێکی خراپدایە. سەرەڕای هەموو هەڕەشەی سزاکانی ئەمریکا، هێشتا تورکیا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ درووستکردنی هاوپەیمانی لەگەڵ وڵاتانی وەک ڕووسیا و پاکستان و ئەوەش قەیرانی ئابووری گەورەی بۆ تورکیا درووست کردووە. تورکیا دەیەوێت بە هاوپەیمانی لەگەڵ ڕووسیا و پاکستان چەک و کەلوپەلی سەربازی درووست بکات. بەڵام تورکیا لەو هەوڵانەی شکستی هێناوە.”

244 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیارێکی لەناکاوی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت بە ئەحمەد ئاڵتان

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری کۆتایی خۆیدا سەبارەت بە دۆسییەی ئەحمەد ئاڵتان، ...