بەپەلە

ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا لەسەردانی سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ تورکیا نیگەرانە

کۆبوونەوەی سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ڤۆن دێر لێین و میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ئەردۆغان، لە ئەڵمانیا کاردانەوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بە تایبەتی لە لایەن نوێنەرانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان.

سێم ئۆزدەمیر یەکێک لە سیاسەتمەدارە پێشەنگەکانی سەوزەکان کە یەکێکە لە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی شاری بوندێستای ئەڵمانی وتی “ئێمە ڕێگە بە ئەوە نادەین ئەمە ڕووبدات” و ڕەخنەی توندی لە ڕۆیشتنی سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ئورسوڵا ڤۆن دێر لێین و سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا چارلس میشێل بۆ تورکیا گرت بۆ ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغاندا ئەنجامیان داوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا “ئەردۆغان دەیەوێت ئۆپۆزسیۆن پاکتاو بکات. لە کۆنگرەی ئەستەنبوڵ کشایەوە و سەدان هەزار کەسی بێتاوان لە دادگاکاندان. ڤۆن دێر لیین و میشێل ئەمڕۆ بۆ پێشکەشکردنی دیاری لەگەڵ ئەردۆغاندا کۆبۆونەوە، ئەوەش بەو مانایە دێت کە برۆکسل خۆی بچووک دەکاتەوە و گاڵتە بە هەموو دیموکراسیخوازانی تورکیا دەکات”.

ئەلیکساندەر گراف لامپسدۆرف، جێگری سەرۆکی دەستەی پەرلەمانی فیدراڵی پارتی دیموکراتی ئازادی (FDP) کە یەکێکە لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەڵمانیا، سەردانەکەی ڤۆن دێر لیین و میشێلی بۆ ئەنقەرە بە ” هەڵە” ناوبرد.

لامبسدۆرف، لەسەر وتەکانی وەزیری وزەی تورکیا کە باسی لەوە کرد، کە گەڕان بە دوای غازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەم زووانە دەست پێدەکاتەوە، وتی کە لە تورکیا ڕێگری لە ئۆپۆزسیۆن و ڕۆژنامەنووسان دەکرێت کە بە شێوەیەکی کاریگەر کاری خۆیان بکەن و بێلایەنی دادوەری.

هەروەها، ئەلیکساندەر گراف لامبسدۆرف، وتیشی “پێویستە یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر تورکیا ڕەتکردنەوەیەکی ڕوون بدات”، ئەلیکساندەر گراف لامبسدۆرف ڕایگەیاند “کاتی ئەوەیە دانوستانەکان لەگەڵ تورکیا بۆ ئەندامێتی تەواو لە یەکێتی ئەوروپا داببڕێت”.

“ئەندامێتی یەکێتی تورکیا وەهمێکە”

مانفرێد وێبەر ئەندامی یەکێتی کۆمەڵایەتی مەسیحی ئەڵمانی (CSU) کە ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپایە، باسی لەوە کرد، کە دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا لەسەر فراوانکردنی یەکێتی گومرگەکان پێشوەختە دەبێت، باسی لەوەش کرد کە “پێویستە حکومەتی تورکیا سەرەتا چەند هەنگاوێک بنێت”. وێبەر وتی کە ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا “وەهمێکی ڕوونە”.

467 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیارێکی لەناکاوی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت بە ئەحمەد ئاڵتان

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری کۆتایی خۆیدا سەبارەت بە دۆسییەی ئەحمەد ئاڵتان، ...