بەپەلە

سەرۆک وەزیرانی یۆنان سەدانی لیبیای کرد

لە کاتی سەردانی بۆ لیبیا، سەرۆک وەزیرانی یۆنان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی حکومەتی لیبیا کۆبووەوە. داوای چاوخشاندنەوە بە پەیماننامەی کیشوەریدا کرد کە لەگەڵ تورکیا ئیمزاکراوە.

کیریاکۆس میچۆتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان سەردانی تەرابلوسی پایتەختی لیبیای کرد و لەگەڵ عەبدولحەمید دیبەیبی سەرۆک وەزیران لە حکومەتی لیبیا کۆبووە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ دیبەیبی، میچۆتاکیس ڕایگەیاند، کە “ڕیککەوتنی لێکتێگەیشتن لەسەر هاوکاری ئەمنی و سەربازی” کە لە 27ی تشرینی دووەمی 2019 لە نێوان ئەنقەرە و تەرابلوس واژۆکراوە و “ڕێککەوتنی لێکتێگەیشتن لەسەر سنوورداریی دەسەڵاتی دادوەری دەریایی” ڕاست نییە، DHA يایگەیاندووە میچوتاکیس ڕایگەیاندووە کە هەردوو وڵات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان تێدەکۆشن و وتی “دەمانەوێت سەرەتایەکی نوێ لەگەڵ لیبیا لەسەر بنەمای ڕاستگۆیی و دیالۆگی هاوبەش و ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەستپێبکەین. بەنیازین ڕێگایەک بدۆزینەوە بۆ سڕینەوەی هەڵەکانی سەردەمی پێشوو”.

 

‘ئێمە بە دوای بەرژەوەندیەکانماندا دەچین’

عەبدولحەمید دیبەیب سەبارەت بەو دوو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان حکومەتی ئەو کاتی لبیا سەرۆک وەزیرانی لیبیا فایز السەراج و تورکیا لە 27ی تشرینی دووەمی 2019 واژۆکرا، وتی “سەبارەت بەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ تورکیا واژۆمان کردووە لەسەر دیارییکردنی ناوچەی ئابووری تایبەت، جەخت لە گرنگی هەموو ئەو ڕێککەوتنانە دەکەینەوە کە بەشداری دەکەن لە دابینکردنی چارەسەری گونجاو و پاراستنی مافەکانی لیبیا و تورکیا و یۆنان. ئەگەر هەر وڵاتێک بەرژەوەندی خۆی هەیە، لیبیا دەبێت بایەخ بە بەرژەوەندییەکانی خۆی بدات. لە ئەنجامی ئەو ڕێککەوتنەدا ئێمە بە دوای بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەمان و گەلەکەماندا دەگەڕێین”.

104 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا؛ داوای وەستاندنی کاتیی کوتانی J&J دەکرێت

دەزگای تەندروستی فەرمی ئەمریکا  بەهۆی شەش حاڵەتی مەینی خوێنەوە، ڕاوەستاندنیان لە بەکارهێنانی ...