بەپەلە

لەسەر سنوورەکانی سۆماڵ و ئەسوبیا پێکدادان درووستبوو: زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا

ئەحمەد حومەد بەرپرسی هێزەکانی پۆلیس لە ناوچەی ئافار لە ئەسیوبیا، کە دەکەوێتە سەر سنووری نێوان هەردوو وڵاتی ئەسیوبیا و سۆماڵ، ڕایگەیاند لە ڕۆژی هەینییەوە هەتا ئێستا شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامن و بەو هۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە. ئەحمەد حومەد هێزە چەکدارەکانی سۆماڵی بە بەرپرسیار لە درووستبوونی شەڕ و پێکدادانەکان لە قەڵەمدا.

ئەحمەد حومەد لە درێژەی ڕوونکردنەوەکەیدا وتی “هێزە چەکدارە تایبەتییەکانی سۆماڵ بە بەکارهێنانی موشەک و چەکی قورسی دیکە هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکەمان و خەڵکێکی مەدەنی زۆر بە هۆی ئەو هێرشەوە بوونەتە قوربانی. ژنان و منداڵان لە کاتێکدا لە خەودا بوون کوژران”.

لە لایەکی دیکەوە عەلی بەدەل وتەبێژی حکومەتی سۆماڵ ڕەتی دەکاتەوە ئەوان دەستیان بە هێرشەکە کردبێت و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سەرەتا لە لایەن ئەسیوبیاوە هێرشیان کراوەتە سەر و خەڵکێکی مەدەنی زۆر بوونەتە قوربانی.

هەردوو حکومەتی ئەسیوبیا و حکومەتی سۆماڵ ڕەتی دەکەنەوە سەرەتا دەستیان بە هێرشەکە کردبێت و هەر لایەکیان لایەنی بەرامبەر بە بەرپرسیار لە درووستبوونی شەڕ و پێکدادانەکان لە قەڵەم دەدات.

358 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

دانیمارک دەست بە هەڵوەشاندنەوەی مافی نیشتەجێبوونی سوریەکان دەکات

دانیمارک، یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەهۆی قەیرانی پەنابەرانەوە لە ساڵی 2015 دا ...