گابرییەل گراڤینا سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتالیا (FIGC) ڕایگەیاند، بڕیارەکەی حکومەتی ئیتالیا بۆ پێدانی گڵۆپی سەوز بە پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەوروپا (EURO 2020)ی ساڵی 2020 لە ڕۆما ئەنجامێکی نایاب بوو نەک تەنیا بۆ تۆپی پێ بەڵکو بۆ ئەو وڵاتە.
گابرێل گراڤینا سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتالیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ نامەیەکی لە ڕۆبێرتۆ سپێرانزا وەزیری تەندروستییەوە پێگەیشتووە. هەروەها وتی “بەتایبەتی دەمەوێت سوپاسی وەزیری تەندروستی ڕۆبێرتۆ سپێرانزا بکەم کە ئەو زانیاریەی لەگەڵ ئێمە بڵاوکردەوە کە ئەرکی دیاریکردنی باشترین چارەسەر بۆ ئامادەبوونی بینەر بۆ یاریەکان لە یاریگای ئۆڵۆمپی ڕۆما بەدەستەی تەکنیکی کۆرۆناڤایرۆسی داوە”.
وا چاوەڕوان دەکرێت کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتالیا تا سبەینێ دۆسیەکەی ڕۆما پێشکەش بکات لە میوانداریکردنی یاریەکان لەگەڵ تەماشاکەر بۆ یوفا.