بەپەلە

تایمز: یەکێتی ئەوروپا پارەی دیکە پێشکەشی تورکیا دەکات

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئورسولا ڤۆن دێر لێین و سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا چارلس میشێل “پارەی زیاتریان پێشکەشی تورکیا کرد” لە بەرژەوەندی درێژکردنەوەی مامەڵەی پەنابەران.

میشێل و ڤۆن دێر لێین دوێنێ لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوەیەکی سێ کاتژمێرییان ئەنجامدا.

بە وتەی هانا لوسیندا سمیت لە ڕۆژنامەی تایمز، سەرکردەکان ڕازیبوون بەدرێژکردنەوەی مامەڵەی 6 ملیار دۆلاری پێنج ساڵەی پەنابەران و پێدانی پارەی زیاتر لە یەکێتی ئەوروپاوە بۆ تورکیا.

هێشتا وردەکاری ئەو پاکێجە و ئەو پارەیەی دەدرێت بڵاونەکراونەتەوە. چاوەڕوان دەکرێت پاکێجێکی دارایی یەکێتی ئەوروپا بۆ یارمەتیدانی ئەو پەناخوازانەی لە تورکیا، لوبنان و ئوردن هەیە، لە ماوەیەکی کورتدا ڕابگەیاندرێت.

خۆسێپ بۆرێل، نوێنەری باڵای کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش، هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، کە پێویستە ئەو ڕێککەوتنە نوێ بکرێتەوە.

ڕێککەوتنی پەنابەران لە نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا لە 18ی ئازاری 2016دا واژۆ کرا، ئەوەش دوای ئەوەی لە ساڵی 2015دا سەدان هەزار پەناخوازانی هەڵهاتوی شەڕی ناوخۆی سوریا گەیشتنە ئەوروپا. بەپێی ئەو ڕێککەوتنە ئەنقەرە ڕازی بوو بەوەی لێپرسراوبێت لە پەناخوازان کە بە شێوەیەکی ناڕێک لە ڕێگەی تورکیاوە دەپەڕنەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان لە دەریای ئیجە و هەروەها تورکیا شەڕی قاچاخچی بکات.

860 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا چەند سزایەکی نوێی بۆ روسیا ئامادەکردووە

ئیدارەی بایدن سەرۆکی ئەمریکا پلانی هەیە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر 12 هاوڵاتی ...