بەپەلە

ژمارەی قوربانیەکانی خۆپیشاندانەکانی میانمار بۆ ٥٨١ کەس بەرز بووەوە

لە دوای ئەنجامدانی کودەتا سەربازییەکەی میانمار لە بەرواری یەکی شوباتی ئەمساڵەوە خۆپیشاندانی خەڵکی میانمار لە دژی ئەنجامدانی کودەتای سەربازی و دەستگیرکردنی ئەندامانی حکومەتی هەڵبژێردراو بەردەوامە. لە ئەنجامی بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دژی خۆپیشاندەران هەتا ئێستا ٥٨١ کەس لە خۆپیشاندەران گیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژانەییەکانی ڕێکخراوی هاوکاری زیندانە سیاسییەکان (AAPP) ، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١١ کەسی دیکە لە خۆپیشاندانەکانی میانماردا گیانیان لەدەستداوە و بەوەش کۆی گشتی قوربانیانی خۆپیشاندانەکە بۆ ٥٨١ کەس بەرز بووەوە. جگە لەوە زیاتر لە ٢ هەزار و ٧٥٠ کەس لە خۆپیشاندەران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون.

102 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا؛ داوای وەستاندنی کاتیی کوتانی J&J دەکرێت

دەزگای تەندروستی فەرمی ئەمریکا  بەهۆی شەش حاڵەتی مەینی خوێنەوە، ڕاوەستاندنیان لە بەکارهێنانی ...