بەپەلە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: پێویستترین شت لە تورکیادا سەربەخۆیی دادگاکانە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوکردەوە. ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بە شێوەیەکی گشتی لە سەرانسەری جیهان پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ زیادی کردووە و سەبارەت بە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیاش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە لە ئێستادا پێویستترین شت بۆ تورکیا سەربەخۆیی دادگاکانە.

لەو بەشەی ڕاپۆرتەکەدا کە باس لە بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا دەکات، دەڵێت: “هێزی دادگاکان و دادگایی کردن بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و شێوازە یاساییەکان بە تەواوی پشتگوێ خراوە و بە هەموو شێوەیەک حکومەت بەردەوام لە بەکارهێنانی مادەی تیرۆر کە پێناسێکی فراوانی بۆ کراوە لە پێناو سزادانی هەموو کەسێکی ناڕازی و ئۆپۆزسیۆن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی. هەندێک یاساناس و دادوەر و ئەو کەسانەی لە بواری یاسادا کار دەکەن بە هۆی ئەوەی بە شێوەیەکی باش و ڕاست ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ کردووە، ڕووبەڕووی سزا بوونەتەوە. ڕۆژنامەنووسان، سیاسەتمەداران، چالاکوانان، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و داکۆکیکاران لە مافەکانی مرۆڤ بە هەموو شێوەیەک سەرکوت دەکرێن و ڕەوانەی گرتووخانەکان دەکرێن.”

جگە لەوە لە ڕاپۆرتەکەدا بابەتی ئەشکەنجەدانی بەندکراوان و بێسەروشوێن کردن و ڕفاندنی خەڵکی لە تورکیادا بە شێوەیەکی فراوانی باسکراوە. وە هەروەها باس لەوە کراوە کە دژیەکی لە نێوان وتەی بەرپرسانی حکومەتدا هەیە سەبارەت بەو پرسە. بابەتی ڕفاندنی کەسێک بە ناوی گۆکهان تورکمەن و بێسەروشوێن بوونی بۆ ماوەی ٢٧١ ڕۆژ لە ڕاپۆرتەکەدا باسکراوە و لێدوانی خودی ئەو کەسەش باسکراوە کە دەڵێت بە درێژایی ئەو ٢٧١ ڕۆژە ئەشکەنجەدراوە و دواتر براوە بۆ بنکەی پۆلیسی ئەنقەرە.

2586 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیارێکی لەناکاوی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت بە ئەحمەد ئاڵتان

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری کۆتایی خۆیدا سەبارەت بە دۆسییەی ئەحمەد ئاڵتان، ...