بەپەلە

کیم جۆنگ ئون: بە سەختترین کاتی مێژووی وڵاتەکەماندا تێدەپەڕین

کیم جۆنگ ئون، ڕێبەری کۆریای باکور لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ حزبەکەیدا وتی، کە وڵاتەکەی ‘لە خراپترین بارودۆخدا بووە بۆ ئەوەی زاڵ بێت’ و پێشخستنی پێوانە زیندووەکانی خەڵک لەو ماوەیەدا ‘پەیوەستە بەو ڕۆڵەی کە حزب دەیبینێت’.

کیم جۆنگ ئون، ڕێبەری کۆریای باکور لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری یەکینەکان، ڕێکخراوەکانی پارتی کرێکارانی کۆریای باکور، دوایین دۆخی وڵاتەکەی تاوتوێ کرد.

ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریا لە سەرەتای لێدوانەکەیدا لە کۆبوونەوەی دوێنێیدا داوای لە ئەندامانی پارتەکەی کردووە ‘ئەو بڕیارانەی دراون’ لە کۆنگرەی مانگی ڕابردوو جێبەجێ بکەن.

کیم وتیشی وڵاتەکە ‘بە خراپترین ماوەدا تێدەپەڕێت کە تا ئێستا ڕووبەڕووی بۆتەوە’.

وتیشی “سەرەڕای ئەو تەحەدا بێشوماوانەی کە لەم دۆخەدا ڕووبەڕوویان دەبینەوە دەبێت بەسەریدا زاڵ بین، باشترکردنی پێوانە زیندووەکانی خەڵک پەیوەستە بەو ڕۆڵەی کە ڕێکخراوە جەماورییەکانی حزب دەیگێڕێت”.

کیم ڕەخنەی لە تێکدەرەکانی پارتەکەی هەبوو و وتی “کەموکورتی هەیە لەو شتەی کە پێویستە بکرێت بۆ دڵنیابوون لە گەشەی تەندروست و بەردەوام بۆ ئەو پارتە”.

ڕێکخرەکانی پارتی کرێکارانی کۆریا کە ژمارەیان لە نێوان 5 بۆ 30 کەسدایە، بە ئامرازێکی گرنگ بۆ ئەو پارتە بۆ هێشتنەوەی دەسەڵاتی خۆیان دادەنرێن. کۆبوونەوەی پێشووی سکرتارییەتەکە کە لە ساڵی 2017 دا بەڕێوەچوو.

ئاستی جۆراوجۆری پەیوەندی ئابوری لەگەڵ وڵاتانی وەک کۆریای باکور، چین، ڕوسیا و کوبا هەیە، کە سزا نێودەوڵەتییەکانی گەورەن، بەتایبەت لە ئەمریکا، بۆیە تووشی زەحمەتی ئابوری دەبن.

 

هیچ کەیسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هیچ زانیاریەکی کەرەنتینەی نەدراوە

هاوکات، ئەدوین سالڤادۆر، نوێنەری WHO لە کۆریای باکور ڕایگەیاند، کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئەو بڵاوبونەوەیەوە تا ئێستا 23 هەزار و 121 کەس لە سەرانسەری وڵاتەکەدا تێستیان بۆ کراوە، لەوانە 732 کەس لە نێوان 26ی ئازار و 1ی نیساندا، هەروەها هەموو ئەنجامی تاقیکردنەوەکان نەرێنی بوون.

دوێنێ کۆریای باکور ڕایگەیاند، کە بەشداری ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ناکات لە هەوڵدان بۆ پاراستنی وەرزشەوانەکانی لە پەتای کۆڤید-19.

99 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا؛ داوای وەستاندنی کاتیی کوتانی J&J دەکرێت

دەزگای تەندروستی فەرمی ئەمریکا  بەهۆی شەش حاڵەتی مەینی خوێنەوە، ڕاوەستاندنیان لە بەکارهێنانی ...