بەپەلە

ئایا پەلکەزێڕینە لە کۆتا وێنەی بڵاوکراوەی مارس دەرکەوتووە؟

کەشتییە نوێیەکەی ناسا لەسەر مارس، بە ناوی پێرسێڤەرانس، لە کۆتاییدا ئەو هەلیکۆپتەرە بچووکەی بۆ هەسارەی سوور هەڵیگتبوو، دەستی بە فڕین کرد.

وردەکارییەک لە شێوەی پەلکەزێڕینە لە باکگراوندی وێنەکەدا بینراوە، کە ئاژانسی بۆشایی ئاسمان لە ئەکاونتی تویتەرەکەی خۆیدا بڵاویکردەوە، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کاردانەوە و سەسوڕمانیان هەبوو بەرامبەر بەو وێنەیە.

هەندێک لە بەکارهێنەران پێیان وابوو کە پەلکەزێڕینەی سەر مارسیان بینیوە، و ئەوانی تر مشتومڕیان لەسەر ئەوە دەکرد کە شێوەکە بەهۆی کریستاڵی سەهۆڵەوە بووە لە هەورەکان بەڵام کەسانێک گومانیان لە لێنسی کامێراکە دەکرد.

دکتۆر مارشاڵ شێپەرد پسپۆڕی کەش و هەوا کە سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی کەشناسی ئەمریکییە بۆ ئاشکراکردنی نهێنی وێنەکە قسەی لەگەڵ دوو پسپۆڕ کرد.

یەکێک لەو پسپۆڕانە لیزا مەی ئەندامی پێشووی بەرنامەی مارسی ناسا و تەکنەلۆجیای کۆمپانیای بۆشایی ئاسمان لۆکهێد مارتن بوو. مەی وتی هیچ بارانێک لەسەر مارس نەباریوە، تەنیا هەوری هەڵمی ئاو و سەهۆڵبەندی ئاو لە لوتکەی کەش و هەوادا هەیە.

زاناکە وتی لەو بڕوایەدایە پەلکەزێڕینەکە بەهۆی کامێرای ئۆتۆمبیلەکەوە بووە.

دەیڤ لاڤیری زانا و رۆبۆتیست لە بارەگای ناسا وتی “بە دڵنیاییەوە پەلکەزێڕینە نییە تەنها ڕەنگدانەوەی لێنزی کامێراکەیە”.

955 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

وێنەی دەریاچەیەکی کوردستان دەگاتە قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێیەکی ناسا

وێنەی دەریاچەی وان کە لە بۆشاییەوە وەرگیراوە گەیشتووەتە کۆتایی پێشبڕکێیەکی فۆتۆگرافی ئۆنلاین ...