بەپەلە

ئێران: کەشتییەکمان لە دەریای سوور هێرشی کراوەتە سەر

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کە کەشتییەکی ئێرانی بە ناوی سەڤیز بە ئاڵای وڵاتەکەوە، لە دەریای سوور هێرشی کراوەتە سەر، ئەوەش دوای ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە هێرشی کەشتییەکی ئێرانی کراوە بە مینی دەریایی.

وتەبێژی وەزارەت ‘سەید خەتیبزاد’ ڕایگەیاند “تەقینەوەکە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕوویداوە. هیچ کەسێک نەکوژراوە بریندار نەبووە و لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکرێت”.

خەتیبزاد ڕایگەیاند، کە کەشتییەکە بارهەڵگر بووە، بەڵام وا بڕوا دەکرێت کە لەلایەن سوپای ئێران بۆ دووبارە دابینکردنی هاوکاری بۆ میلیشیا حوسیەکان یەمەنەوە نێردرابێت. ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیش ڕایگەیاند، ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیسرائیل پێی ڕاگەیاندون کە کەشتییەکە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە کراوەتە ئامانج.

لە کۆتایی مانگی شوباتەوە ڕاپۆرتی هێرش بۆ سەر کەشتییە بارهەڵگرەکانی ئیسرائیل و ئێران لە هەرێمەکەدا هەیە و هەردوولاش لۆمەی یەکتر دەکەن لەو هێرشانە.

 

هێرشی هاوبەش

بەرپرسانی ئیسرائیل هیچ لێدوانێکیان دەربارەی هەواڵی هێرشکردنە سەر کەشتییە بارهەڵگرەکەی ئێرانی نەداوە.

هێرشەکان لە چەند ڕۆژی دوای دەست بەکاربوونی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەم دەستی پێکرد، دوای ئەوەی بایدن بەڵێنی دا بگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێکەوتنە ناوەکیەی کە لە ساڵی 2015 لەگەڵ ئێران واژۆی کردبوو.

تاران و واشنتن وتیان گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لە ڤییەنا “بنیاتنەر” بووە بۆ دۆزینەوەی ڕێگاکان بۆ زیندووکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنە.

13 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران و لایەنەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی کۆدەبنەوە

ئەو لایەنانەی کە لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2018 دا دابوون دووبارە بۆ ...