بەپەلە

ڕاگەیەندراوی عەبادی لە بارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی

نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبووەنەوەی لەگەڵ وەفدی حکومەتی هەرێم بڵاوکردوە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە وەفدەکەی حکومەتی هەرێم پێکهاتبوون لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری، و فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم.

 

لە کۆبوونەوەکەدا عەبادی جەختی لە یەکپارچەیی عێراق کردووەتەوە، هەروەها دووپاتیکردووەتەوە کە هاوڵاتیانی کوردستان بەشێکن لە عێراق و چالاککردنەوەی سەرجەم دامو دەزگاکانی هەرێمی بە فڕۆکەخانەکانەوە دووپاتکردەوە.

 

عەبادی ئاماژەی بە بەردەوامی کاری لیژنەی تایبەت بە کردنەوەی فڕۆکەخانەکان داوە، هەروەها ئەوەی ئاشکراکردووە کە سنووری نێودەوڵەتی دەبێت لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەنددا بێت.

 

عەبادی هەڵوێستی حکومەتی عێراقی بە پابەندبوون بە سنووری هەرێم دووپاتکردەوە بە پێێ دەستووری عێڕاق، هەروەها گرنگی ڕادەستکردنی نەوتی دووپاتکردەوە لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆی سەر بە حکومەتی ناوەند.

220 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەندامێکی نوێ لەناو سەری مرۆڤدا دۆزرایەوە

زاناکانی بواری زیندەوەرناسی بە فەرمی ڕایانگەیاند کەوا لە ناو سەردا کۆ ئەندامێکی ...