بەپەلە

ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کشاندنەوەی سەربازەکانی لە عێراق

ئەمریکا ڕایگەیاند لە چوارچێوەی گەڕی سێیەمی گفتوگۆ ستراتیژییەکانیان لەگەڵ عێراق گەیشتوونەتە ڕێکەوتن بۆ بەردەوامبوونی کشانەوەی هێزە سەربازییە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق.

گەڕی سێیەمی گفتوگۆ ستراتیژییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق ئەمڕۆ بە بەشداری ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و فواد حوسەین وەزیری دەرەوەی عێراق و چەند دیپلۆماتکارێکی دیکە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو.

لە دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش بڵاوکرایەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کرا کە ئەمریکا ڕێز لە یەکپارچەیی و سەروەری خاکی عێراق دەگرێت. وە هەروەها جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە هەماهەنگییە ئابوورییە بەهێزەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق بەردەوام دەبێت و کۆمپانیا ئەمریکییەکان هەنگاوی نوێ دەنێن بۆ بوژاندنەوەی عێراق.

لە درێژەی ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە هێزەکانی ئەمریکا لە سەر داوای حکومەتی عێراق بۆ بەرەنگاربوونی داعش هاتوونەتە عێراق و دەڵێت: “لە ئێستادا هێزەکانی ئەمریکا زیاتر تیشک دەخەنە سەر ڕاهێنان بە هێزە عێراقییەکان و ئەرکی ڕاوێژکارییان دەبێت، وە بەو شێوەیە کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق بەردەوام دەبێت”.

 

55 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە

بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش دوای ...