بەپەلە

مەسرور بارزانی: پلانێکی تیرۆریستانی داعش لە هەولێر پوچەڵکرایەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له‌ دوای ئۆپەراسیۆنێکی چەند مانگی، هێزە ئەمنییەكانمان سەرکەوتووانە پیلانێکی تیرۆرستانی داعشیان لە هەولێر پوچه‌ڵكرده‌وه‌، كه‌ له‌ سوریاوه‌ پیلانەکە ڕێکخراوه‌ و ئاراستەکراوه‌ . ئەندامانی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ كه‌ سه‌ر به‌ ڕێكخراوی داعشن، ئێستا‌ ده‌ستگیركراون و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.
هەروەها وتی: بە پێی زانیاریی ده‌زگا هەواڵگرییەکانمان، داعش لە کامپی (الهول)ەوە ئه‌م پیلانەیان داڕشتووە‌، ئەمەش جێی نیگەرانییە و دەریدەخات، داعش هێشتا توانای ئەوەیان هەیە بە نایاسایی له‌ سنوورەکان بپەڕنەوە.
داواشی لە هاوپەیمانان کرد، کە مەترسییەکانی ئەم هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و دەرەوە بە ھەند وەربگرن.
هەروەها دڵنیایی دایە دانیشتووانی هەرێم کە پارێزراو دەبن و وتی: ده‌زگا ئەمنیەکانمان به‌ به‌رده‌وامی کار دەکەن بۆ پاراستنی هەموو چین و توێژ و پێكهاته‌كانی كوردستان لە تیرۆر و توندوتیژی. ستایشی كار و چالاکی خێرا و دەستبە‌جێی هێزەکانمان دەکەم، پابەندبوون و خۆبه‌خشیی ئه‌وان ، بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ببین به‌ یەکێک لە ئارامترین ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
66 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی پەروەردە: جگە لە پۆلی 12 سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن تا ٨ی ٤ بە داخراوی دەمێننەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە کۆبوونەوەی ...